ئەنجامی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پەسند كرا

ئەنجامی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پەسند كرا
ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەسەند کرد.

سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجوومەنی دادوەری راگەیاند: "دوای لێکۆڵینەوە لە تەواوی تانەکان، ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەند کران و رەوانەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی کرا".

دوای راگەیاندنی ئەنجامە کۆتاییەکانی هەڵبژاردن لەلایەن کۆمسیۆنەوە، زۆربەی لایەنە بەشداربووەکان تانەیان لە ئەنجامەکەدا و دوای لێکۆڵینەوە تەواوی ئەنجامەکان پەسەند کران.

ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 30/9/2018 بەڕێوەچوو. چەند رۆژێك دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەكان، شەوی 20/10/2018، كۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی لە ھەرێمی كوردستان، ئەنجامی كۆتایی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی بڵاوكردەوە. بەپێی ئەنجامەكان پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرینەی دەنگەكانی بە دەستھێناوە.

رۆژی 6/11/2018 ماوەی یاسایی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت و کە ئەگەر تا ئەوکات خولی نوێی پەرلەمانی کوردستان کۆنەبێتەوە، هەرێمی کوردستان دەکەوێتە بۆشایی یاساییەوە.
k24-
Top