نشینگەی هەولێر هاووڵاتیانی بەنگلادیش لە هەرێمی کوردستان ئاگاداردەکاتەوە

نشینگەی هەولێر هاووڵاتیانی بەنگلادیش لە هەرێمی کوردستان ئاگاداردەکاتەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نشینگه‌ی هەولێر، ئەو هاووڵاتییە بەنگلادیشیانەی هاتنەوە ناوەوەیان (دخولییان) لە بەغدا بۆکراوە یاخود پێش 1/1/2018 هاتنەناوەوەیان لە هەولێر بۆکراوە ئاگاداردەکاتەوە کە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکەن.

لە بڵاوکراوەیکیدا بەڕێوەبەرایەتی نشینگه‌ی هه‌ولێر ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانە دەکاتەوە کە دەبێت هاتنەناوەوەیان تۆماربکەن و تا کۆتای ئەمساڵ مۆڵەتیان هەیە، بەپێچەوانەوە سزادەدرێن.

دەقی ئاگادارییەکی بەڕێوەبەرایەتی نشینگه‌ی هه‌ولێر:

سەبارەت بەو هاووڵاتییە بەنگلادیشیانەی کە لە بەغدا هاتنە ناوەوە(دخولییان) بۆکراوە و ئێستا لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن و لە پارێزگای هەولێر دخولییان پێش 1/1/2018ە، نیشنگەیان بۆ دەکەین، بەڵام ئەم بڕیارە تاکو رێککەوتی 31/12/2018 کاری پێدەکرێت و دوای ئەم رێککەوتە خۆیان بەرپرس دەبن لە هەرئیجرائاتێکی یاسایی و دەبێت هاووڵاتییە بەنگلادیشییەکە ئەم خاڵانە جێبەجێبکات بە مەبەستی وەرگرتنی نشینگە.

1- وەرگرتنی بڕی یەک ملیۆن دینار وەک سزای دواکەوتن.

2 – وەرگرتنی بڕی یەک ملیۆن دینار وەک گۆڕینی ڤیزەی سەردان بۆ نشینگە
k24-
Top