ساڵانە لە کرماشان چوار هەزار تۆن هەنگوین بەرهەم دێت

ساڵانە لە کرماشان چوار هەزار تۆن هەنگوین بەرهەم دێت
بە گوتەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی پارێزگای کرماشان، ساڵانە لەو پارێزگایە چوار هەزار تۆن هەنگوین بەرهەم دەهێندرێت.



خوسرەو شەهبازی، لەمبارەوە بە میدیاکانی ئێرانی ڕاگەیاندووە لە شارە جیاجیاکانی پارێزگای کرماشان، 309 هەزار کەنووی هەنگوێنی خۆماڵی هەیە کە زۆربەیان لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کرماشان، واتە "سەحنە، کەنگاوەر، سونقوڕ و هەرسین" بەرهەم دێن.



ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو چوار هەزار تۆنە زیاترە لە پێداویستییەکانی پارێزگای کرماشان و بەپێی تایبەتمەندییە ژینگەیی و کەشتوکاڵییەکانی کرماشان، ئەم ناوچەیە یەکێکە لە 10 پارێزگای کە زۆرترین هەنگوێنیان هەیە.



ئەو بەرپرسە حکوومەتییە ئاماژەی بەوەش کرد کە هەنگەوانەکانی کرماشان و بەتایبەت لە دەڤەری هەورامان و داڵاهۆ خاوەنی ئەزموونی باشن و ئەگەر بێت و حکوومەت پشتیوانییان بکات، ڕێژەی بەرهەمی خۆماڵی لەچوار هەزار تۆنیش زیاتر دەبێت.
bas nws -
Top