هه‌ڵه‌بجه.. دوابڕیار سەبارەت بە به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی مه‌زری پشته ده‌درێت
حاكم عادل مه‌لا ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی به‌مۆی سه‌ر به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، "پێشتر لیژنه‌یه‌ك له ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق سه‌ردانی مه‌رزی پشته‌ی سه‌ر به شاره‌دێی بهمۆیانكرد و بۆ به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی ئه‌و مه‌زره كۆمه‌ڵێك مه‌رجیان دانا، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌موو ئه‌و مه‌رجانه‌ی جێبه‌جێكردووه و ئێستا مه‌رزه‌كه ئاماده‌یه ،كه بكریته مەرزێکی فه‌رمی".
ڕوونیشیکردەوە"له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو لیژنه‌ی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق سه‌ردانی مه‌رزی پشته ده‌كه‌ن و دوابڕیار له‌سه‌ر به نێوده‌وڵه‌تی كردنی ده‌درێت".
به‌رێوه‌به‌ری شاره‌دێی به‌مۆ، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ، كه "كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ڵێنیان داوه، كه ئه‌و مه‌رزه بكه‌نه نێوده‌وڵه‌تی و ئێستا کار بۆ ئەوە دەکەن".
مه‌رزی پشته، ده‌كه‌وێته شاره‌دێی به‌مۆی سه‌ر به پاریزگای هه‌ڵه‌بجه، له دوای ڕاپه‌ڕینی(1991)وه خاڵێكی سنووری نافه‌رمی بووه له نێوان وڵاتی ئێران و هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام دواتر كراوه‌ته خاڵیكی نیمچه فه‌رمی، ئێستاش كار بۆ به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی ئه‌و مه‌رزه ده‌كریت.
bas news -
