نووسەرێکی کورد: مەسعود بارزانی دواهەمین پیاوی سەربەخۆخوازی کوردە
پۆڵا سەعید، نووسەر، لە وتارێکدا بە ناونیشانی (دواهەمین پیاو The Last Man)، کە لە ژمارە 404ـی هەفتەنامەی (باس) بڵاوی کردووەتەوە، رایگەیاندووە، گەلی کورد لە باشووری کوردستان قۆربانی و شەهیدی بۆ سەربەخۆیی کوردستان داوە نەک بۆ ”پاراستنی یەکپارچەیی عێراق“.
پۆڵا سەعید لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە لە دوای شیخ مەحموودەوە تا ئێستا، سەرۆک مەسعود بارزانی دواهەمین پیاوی سیاسیی کوردە، که ”خاوه‌نی بوێری و ویستێکی گه‌وره‌ی گه‌یشتنه به سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و داوای جیابوونه‌وه‌ی باشووری کوردستانی له عێراق کردووه“.
ئەو نووسەرە ئاماژەی بە دروشمێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردووە، کە بریتی بوو لە ”مافی چارەی خۆنووسین“ و پێی وایە لە دوای 2003ـەوە، کە سێ سەرکردەی ئەو حزبە ”سوێندیان بە یەکپارچەیی عێراق خوارد“، مافی چاره‌ی خۆنووسینی حزبەکە ”له پۆستی سه‌رکۆماری عێراقدا خۆی بینییه‌وه“.
پۆڵا سەعید ئاماژەی بە نەوەیەکی سیاسیی کوردی کردووە، کە دوای نەوشیروان مستەفا و جەلال تاڵەبانی دەرکەوتن و رایگەیاندووە، نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌روه‌ک مام جه‌لال چاوی له‌سه‌ر به‌غدا بوو، ئه‌ویش نه‌یتوانی هیچ شتێک له دۆسێی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان به‌رهه‌م بهێنێت و ئێستاش ”به‌غدا به کۆنەبهعسی و شیعه‌کانییه‌وه قسه له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک گه‌نج و نه‌وه‌ی نوێی کورد ده‌که‌ن، که جێگای شانازی و شکۆی عێراقن!“.
لە وتارەکەدا، نووسەر جەخت لەوە دەکاتەوە، کە هیچ سیاسییه‌کی دیکەی کورد له هه‌ر پارت و گرۆیه‌کدا بێت له باشووری کوردستاندا، ”هێنده‌ی مه‌سعود بارزانی به گوڕ و تینه‌وه پرسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی نه‌گرتووەته ئه‌ستۆی خۆی“.
هەروەک پۆڵا سەعید باسی کردووە، سەرۆک بارزانی هه‌وڵی دا خه‌ڵکی باوه‌ڕی پێ بکه‌ن، کە ئه‌و بۆ ئامانجێک تێده‌کۆشێت، که ئامانجی هه‌مووانه نه‌ک به‌ته‌نیا خۆی و ”ئه‌م باوهڕەی خەڵکی به بارزانی له %92ـی ده‌نگی هاووڵاتییانی کوردی به‌ده‌ست هێنا“.
پۆڵا سەعید رەتی دەکاتە هەموو ئەو کەسانەی دەنگیان بە (بەڵێ) بۆ سەربەخۆیی کوردستان دا ئەندام و لایەنگری پارتی بن و رایگەیاندووە، زۆربەی ئەوانە ”خه‌ڵکانێکن که له شانی ئامانجه‌که‌ی بارزانییه‌وه وه‌ستاون و سه‌ربه‌خۆیی کوردستانیان ده‌وێت“.
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، ئەو نووسەرە پێی وایە جەلال تاڵەبانی ”له به‌غدا نه‌یتوانی هیچ شتێک بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بکات“ و رایگەیاندووە، ”له‌دوای تاڵه‌بانی، به به‌رچاوی سه‌رۆک کۆمارێکی تری کورده‌وه هێرش کرایه سه‌ر کورد و به‌شێک له شار و گونده‌کانی داگیر کرانه‌وه“.
پۆڵا سەعید هەروەها رایگەیاندووە، کە بە مانەوەی سەرۆک بارزانی، پرسی سەربەخۆیی دەمێنێتەوە، ”له‌دوای بارزانی، هیچ سیاسییه‌کی تری کورد نابێت، که پرسی سه‌ربه‌خۆیی به‌و گه‌رم و گوڕییه‌وه بگرێته ئه‌ستۆی خۆی“.
پۆڵا سەعید جەخت لەوە دەکاتەوە، کە منداڵانی کورد پێویستییان بە دەوڵەتی سەربەخۆیە نەک قوتابخانە و زانکۆی ئەمریکی و بۆ ئەوەی سەربەخۆییش بە دەست بێت، ”کورد خاوه‌نی دواهه‌مین پیاوه، که سەرۆک بارزانییە و پێویسته له‌ده‌ست خۆی نه‌دات“.
باسنيوز
