دوایین دانیشتنى خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان بەرێوەدەچێت
حه‌یات مه‌جید په‌رخى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، ڕاگه‌یاند: "كاتژمێر 12 ى ڕۆژى چوارشه‌ممه 31/10/2018، په‌رله‌مانى كوردستان بۆ كۆتاییهێنان به‌خولى هه‌ڵبژاردنى چواره‌مى په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه و تێیدا له‌لایه‌ن جه‌عفه‌ر ئیمینیكى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌وه گوتارێك پێشكه‌ش ده‌كات كه تێیدا باس له ئیشوكاره‌كان و ئه‌داى په‌رله‌مان له‌ماوه‌ى 4 ساڵى ڕابردوودا ده‌كات له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕووى ئه‌و پرۆژانه‌ى له‌وماوه‌یه‌دا كراون".
گوتیشی: "خولی پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌بێت له‌نزیكترین ماوه‌دا كۆببێته‌وه پێشئه‌وه‌ى بگاته 7 ى تشرینى دووه‌م، بۆئه‌وه‌ى په‌رله‌مان نه‌كه‌وێته بۆشایی یاساییه‌وه، چونكه ماوه‌ى یاسایی خولى چواره‌مى په‌رله‌مان له ڕۆژى 6 ى تشرینى دووه‌م كۆتاییدێت".
سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان، له نووسراوێكدا بانگهێشتى سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانى كردووه بۆ به‌شداریكردن له دانیشتنى كۆتایی په‌رله‌ماندا.
bas news-
