دوایین دانیشتنى خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان بەرێوەدەچێت

دوایین دانیشتنى خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان بەرێوەدەچێت
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ڕۆژى چوار شه‌ممه‌ى داهاتوو، به‌مه‌به‌ستى كۆتاییهێنان به‌ خولى هه‌ڵبژاردنى چواره‌مى په‌رله‌مانى كوردستان، دانیشتنى ماڵئاوایی ئه‌نجام ده‌درێت.



حه‌یات مه‌جید په‌رخى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان، ڕاگه‌یاند: "كاتژمێر 12 ى ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ 31/10/2018، په‌رله‌مانى كوردستان بۆ كۆتاییهێنان به‌خولى هه‌ڵبژاردنى چواره‌مى په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه‌ و تێیدا له‌لایه‌ن جه‌عفه‌ر ئیمینیكى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌وه‌ گوتارێك پێشكه‌ش ده‌كات كه‌ تێیدا باس له‌ ئیشوكاره‌كان و ئه‌داى په‌رله‌مان له‌ماوه‌ى 4 ساڵى ڕابردوودا ده‌كات له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕووى ئه‌و پرۆژانه‌ى له‌وماوه‌یه‌دا كراون".



گوتیشی: "خولی پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌بێت له‌نزیكترین ماوه‌دا كۆببێته‌وه‌ پێشئه‌وه‌ى بگاته‌ 7 ى تشرینى دووه‌م، بۆئه‌وه‌ى په‌رله‌مان نه‌كه‌وێته‌ بۆشایی یاساییه‌وه‌، چونكه‌ ماوه‌ى یاسایی خولى چواره‌مى په‌رله‌مان له‌ ڕۆژى 6 ى تشرینى دووه‌م كۆتاییدێت".



سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان، له‌ نووسراوێكدا بانگهێشتى سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانى كردووه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ دانیشتنى كۆتایی په‌رله‌ماندا.
bas news-
Top