نازم هه‌ركی: كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان تا په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه یاسای چاكسازی به‌رده‌وام ده‌بێ
نازم هه‌ركی، جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ناوخۆ، ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه خۆجێییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان، ڕایگه‌یاند: ”ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌رده‌وامی هه‌یه و ئه‌گه‌ر هه‌یه تا كاتێكی دره‌نگ بخایه‌نێ، چونكه پێویسته هه‌موو پڕۆژه‌كه په‌سه‌ند بكرێ، ئه‌گه‌ر ته‌واوی ماده‌كانیش په‌سه‌ند نه‌كرێن ئه‌وا كۆبوونه‌وه‌كه بۆ سبه‌یش به‌رده‌وام ده‌بێت“.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26/2/2018دا هه‌ریه‌كه له د.ئامانج ڕه‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ڕێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی، مه‌حموود ساڵح، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، به‌رپرسی ده‌سته‌ی ده‌ست پاكی، به‌شدارن و هه‌وڵی جدیش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌كه ته‌واو بكرێ.
پرۆژه‌ی چاكسازی خانه‌نشینی له لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه، هه‌روه‌ها پرۆژه‌كه له ٢٣ ماده پێكهاتووه.
باس‌نیوز
