ئارێز عه‌بدولڵا: له دوای كۆچی دوای مام جه‌لال كۆسره‌ت ڕه‌سول جێی سكرتێری گرتووه‌ته‌وه
ئارێز عه‌بدولڵا، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانی، ڕایگه‌یاند: ”پێویسته كۆبوونه‌وه بۆ كۆنگره بكه‌ین، كه كه‌ی و چۆن كۆنگره ده‌به‌ستین؟، هه‌روه‌ها پێویسته به زووترین كاتیش بكرێ، به‌ڵام هه‌ندێك كۆسپ هه‌بووه، ئێستا خه‌ریكی لابردنی ئه‌و كۆسپانه‌ین، تاكو كۆنگره ببه‌ستین“.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی یه‌كێتی، ئه‌وه‌شی خسته روو، كه ئێستا كۆسره‌ت ره‌سول، خاوه‌نی بڕیاره، به‌ڵام بریاری گرنگ و چاره‌نووسساز له‌و بابه‌تانه، پێویستی به بریاری سه‌ركردایه‌تییه، هه‌وروه‌ها بۆ راپه‌راندنی كاروباره‌كان، كۆسره‌ت ره‌سول، كه‌سی یه‌كه‌مه و هه‌ر هه‌ڵویست و بڕیارێك هی ئه‌و بێت، ئه‌وا هی یه‌كێتییه.
ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه، كه هه‌رچه‌نده ئه‌وان سكرتێریان نییه، به‌ڵام كۆسره‌ت ره‌سول، جێگری سكرتێری گشتییه و هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت ئه‌وا جێگری سكرتێر كه‌سی یه‌كه‌مه“.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی تا چه‌ند كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ، بۆ پۆستی سكرتێری گشتیی یه‌كێتی پاڵێوراوه، ئارێز عه‌بدولڵا، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی، بۆ (باس‌نیوز)، كوتیشی: ”ئێستا كۆنگره ناكه‌ین، واتا كاك كۆسره‌ت خۆی ئاماده‌یه بیكات یان نه نازانم، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه كه سكرتێر نه‌ما، واته مام جه‌لال كه كۆچی دوایی كردووه، كاك كۆسره‌ت به‌فه‌رمی وه‌ك سكرتێر جێی ئه‌وی گرتووه‌ته‌وه“.
باس‌نیوز
