به‌رپرسێكی یه‌كێتی: كێشه‌كانی یه‌كێتی به كۆنگره چاره‌سه‌ر ده‌بێ نه‌ك نامه و نامه‌كاری
دیار مه‌جید، جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كۆیه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ڕایگه‌یاند: "له چه‌ند ڕۆژی داھاتوودا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی كۆده‌بێته‌وه و بڕیار له‌سه‌ر به‌ستنی كۆنگره‌ی ده‌دات، چونكه یه‌كێتی كۆنگره‌ی خۆی ده‌به‌ستێ و ھیچ ھه‌وڵێك نییه بۆ دواخستنی كۆنگره، بێگومان كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئه‌وه‌یه كه یه‌كێتی بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌سه‌ر به‌ستنی كۆنگره بدات".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه ھه‌وڵێكی بنه‌ڕه‌تی له ئارادایه بۆئه‌وه‌ی پێش ھه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، یه‌كێتی كۆنگره‌ی چواره‌م ببه‌ستێت، ده‌شڵێت: "ھه‌موو كادیره دڵسۆزه‌كانی یه‌كێتی حه‌ز به نوێ بوونه‌وه‌ی یه‌كێتی ده‌كه‌ن، بێگومان نوێ بوونه‌وه‌ی یه‌كێتیی ته‌نھا به‌كۆنگره ده‌كرێت".
ده‌رباره‌ی نامه‌كه‌ی ھێرۆ براھیم ئه‌حمه‌د، بۆ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ، جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كۆیه‌ی یه‌كێتی، ئه‌وه‌ی روون كرده‌وه، كه نامه‌كه‌ی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و ھێرۆ براھیم ئه‌حمه‌د، حاڵه‌تێكی سروشتی بووه، چونكه ھێرۆ براھیم ئه‌حمه‌د، له‌ڕێگه‌ی ئۆرگانییه‌وه نامه‌ی بۆ كۆسره‌ت ره‌سول ناردووه، گوتیشی: "كێشه‌كانی یه‌كێتی به‌نامه و نامه‌كاری چاره‌سه‌ر نابێت، به‌ڵكو كێشه‌كانی یه‌كێتی به به‌ستنی كۆنگره چاره‌سه‌ر ده‌بێت".
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری یه‌كێتی، نامه‌یه‌كی توندی ئاراسته‌ی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كرد، له نامه‌كه‌یدا نووسیبووی: "به‌داخه‌وه خۆت و كه‌سوكاره‌كه‌ت بێ گوێدانه مێژووی یه‌كێتی و بێ حسابكردنی بۆ پێگه‌ی مام جه‌لال و خه‌باتی هاوڕێكانی به ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێر له‌گه‌ڵ ئه‌ملا و ئه‌ولادا یه‌كێتیتان دووچاری كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌ی سیاسی و حزبی و نه‌ته‌وه‌ی كردووه‌ته‌وه و ئیحراجییه‌كی مێژووی یه‌كجار گه‌وه‌رتان له‌به‌رده‌م خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ركه‌یدا بۆ دروست كردووه".
باس‌نیوز
