په‌روه‌رده‌ى شاره‌زوور ئاگادارییه‌كى له‌باره‌ى پاره‌ى هاندانى مامۆستایان بڵاو كرده‌وه
له ئاگادارییه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى په‌روه‌رده‌ى شاره‌زووردا كه وێنه‌یه‌ك نێردراوه، هاتووه: "به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌رجه‌م قوتابخانه و باخچه‌كانى سنوورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، كه تا كاتژمێر 9ى سه‌رله‌به‌یانیى سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 25/2/2018، لیستى پاره‌ى هاندانى مامۆستایان بۆ مانگى 4ى ساڵى 2017، بگه‌یه‌ننه به‌شی ژمێریاریی په‌روه‌رده".
هه‌ر به‌پێى ئاگادارییه‌كه، هه‌ر مامۆستایه‌ك له مانگى 4دا مۆڵه‌ت بووه، نابێت بنووسرێت، هه‌روه‌ها پاره‌كه مامۆستایانى گرێبه‌ستیش ده‌گرێته‌وه و هه‌ر مامۆستایه‌كیش له‌و مانگه‌دا له سنوورى هه‌ر په‌روه‌رده‌یه‌ك بووبێت، له‌و په‌روه‌رده‌یه پاره‌كه‌ى بۆ خه‌رج ده‌كرێت، ئه‌و قوتابخانانه‌ش كه داخراون به‌پێى ئه‌و كاته لیست ئاماده ده‌كه‌ن و لاى په‌روه‌رده مۆر ده‌كرێت.
په‌روه‌رده‌ى شاره‌زوور ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه، كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24/2/2018 له ده‌وام ده‌بن بۆ وه‌رگرتن و ئیش له‌سه‌ركردنى لیسته‌كان.
له‌دواى بایكۆتكردنى ده‌وام له سه‌ره‌تاى ساڵى 2017وه، له سنوورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى، هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین، له‌سه‌ر داواى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووریى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بڕیاری دا مانگانه بڕى 100 ـ 150 هه‌زار دینار بۆماوه‌ى 6 مانگ به‌سه‌ر مامۆستایانى ناوشار و ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كاندا دابه‌ش بكات، پاره‌كه‌ش ناوى (ده‌رماڵه‌ى هاندان)ى لێ نرا، له‌وكاته‌شه‌وه تا ئێستا سێ جار دابه‌ش كراوه.
bas news-
