شاخەوان عەبدوڵا: كەس متمانەی بە قسەكانی عەبادی نییە
شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: "دوای ئەوەی سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكان ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو كۆبوونەوەی یەكەمیان لەگەڵ حەیدەر عەبادی كرد، كاتژمێر 6:30یش كۆبوونەوەی دووەم كرا، عەبادی باسی ئەوەی كرد كە وردبینی بۆ سەرجەم وەزارەتەكان دەكات".
پەرلەمانتارەكەی پارتی دەشڵێت: "پێدانی مووچە دوای وردبینی، پارەم لە 2017 گل داوەتەوە بۆ ئەوەی خەرجی بكەم، پرسی فڕۆكەخانەكان تەواو ببێت ئەوا دەكرێنەوە، هەموو ئەمانە قسەی عەبادین لەبەر ئەوەی لە ڕابردووشدا ئەوەندە درۆی لەگەڵدا كردووین، بۆیە هیچ متمانەمان بە قسەی نەماوە تا ئەوكاتەی قسەكانی دەبنە كردار".
ئەمڕۆ شەممە 3/2/2018 فراكسیۆنە كوردستانییەكان بۆ جارێكی دیكە هۆڵی كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی عێراقیان بایكۆت كرد.
باسنیوز
