بەڕێوەبەری کەناڵی (ئێن ئاڕ تی) دەستی لەکار کێشایەوە
شەوی ڕابردوو مەم بورهان قانیع، بەڕێوەبەری کەناڵی (ئێن ئاڕ تی)، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە: ”لەمشەوەوە وەک بەڕێوەبەری (ئێن ئاڕ تی) هیچ پەیوەندییەکی پیشەیی و کارگێڕی و یاساییم بەم کەناڵەوە نەماوە“.
ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ”لە ڕێی تەلەفۆن“ەوە، وازهێنانی خۆی بە ”خاوەن و سەرۆکی دامەزراوەکە“ ڕاگەیاندووە.
هەرچەندە مەم بورهان قانیع هۆکاری دەست لەکار کێشانەوەکەی ئاشکرا کردووە، بەڵام ماوەیەکە بەهۆی ئەوەی کەناڵی (ئێن ئاڕ تی) بووەتە میدیای ئەو گرووپەی کە شاسوار عەبدولواحید بانگەشەی دامەزراندنی دەکات، ڕۆژانە کارمەندانی کەناڵەکە لە ئاستی جیاجیا، دەست لەکار دەکێشنەوە.
باسنیووز
