ئه‌و ئافره‌ته‌ى له كۆیه كوژرا كه‌سوكاره‌كه‌ى ئاماده نین ته‌رمه‌كه‌ى وه‌ربگرنه‌وه
عه‌مید "شۆڕش كاكه"، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى شارى كۆیه ڕاگه‌یاند: "12 ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له گوندێكى سه‌ر به شارى كۆیه، ته‌رمى ئافره‌تێكى 20 ساڵیمان به كوژراوى دۆزیه‌وه و به‌مه‌به‌ستى توێكاریى، ته‌رمه‌كه‌مان ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادیی كرد".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه دواى به‌دواداچوون، بۆیان ده‌ركه‌وتووه، ئافره‌ته‌كه به‌بیانووى كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى كوژراوه، هاوكات هه‌رچه‌ند كه‌سوكارى ئافره‌ته‌كه‌یان ناسیوه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا ئاماده نین ته‌رمه‌كه‌ى وه‌ربگرنه‌وه و به‌خاكى بسپێرن.
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى شارى كۆیه، ئاشكراشى كرد، كه به تۆمه‌تى كوشتنى ئه‌و ئافره‌ته، فرمانى ده‌ستگیركردنیان بۆ سێ كه‌س ده‌ر كردووه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى تۆمه‌تباره‌كان له كۆیه نین، تائێستا ده‌ستگیر نه‌كراون.
bas news-
