باشماخ.. دەست بە سەر بڕیکی زۆر لە جگەری مریشکی ئێرانی گیرا

 باشماخ.. دەست بە سەر بڕیکی زۆر لە جگەری مریشکی ئێرانی گیرا
لەکۆمەڵگای نێودەوڵەتی باشماخ، دەست بە سەر بڕێکی زۆر، لە جگەری مریشکی ئێرانی گیرا.

پەیجی بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی باشماخ، ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/2/2018، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردەوە، کە لە پێناو پاراستنی گیانی ھاووڵاتییان و پاراستنی تەندروستیان، دوێنی چوارشەممە، لەلایەن بنکەی پۆلیسی گومرکی باشماخ دەست بەسەر بڕی ھەزرا و 300 کیلۆگرام، جگەری مریشکی ئێرانی کە لە ناو تانکەری سووتەمەنی حەشار درابوو، تاکو بەخاچاخ بھێنرێتە ناو ھەرێمی کوردستان گیرا.

بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی باشماخ، ئەوەش ئاشکرا کردووە، کە دوای دەست بەسەرداگرتنی ئەو بڕەی لە جگەری مریشک توانرا بە لێژنەیەکی ھاوبەش لەناو ببرێن.









باسنيوز
Top