پەروەردەی کەلار ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/2/2018، بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کەلار، لە ئەکاونتی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە: "ئاماژە بە داواکاری وەزارەتی پەروەردەی عێراق، ئاگاداری سەرجەم قوتابخانەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دەکەین کە تا ڕۆژی یەکشەممە 4/2/2018، ژمارەی ئەو قوتابیانە ئاوارانەی شاری خورماتوومان بۆ بنێرن کە وەرتان گرتوون لە پۆلەکانی (شەشەمی سەرەتایی، نۆیەمی بنەڕەتی و دوازدەیەمی زانستی و وێژەیی تەتبیقی)".
پەروەردەی کەلار، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە تەنیا ژمارەی قوتابیانیان دەوێت لە قوتابخانەکان.
لەدوای 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو، خورماتوو و داگیرکردنی ئەو شارە لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبییەوە بەڕێککەوتنی گرووپێکی خیانتکاری 16ی ئۆکتۆبەری ناو یەکێتیی، ھەزاران ھاوولاتی کوردی خورماتوو ئاوارەی شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان بوون، پاشان وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕای گەیاند کە قوتابییە ئاوارەکانی کەرکووک و خورماتوو لە نزیکترین شوێنی نیشتەجێبوونیان لە ھەرێمی کوردستان دەتوانن درێژە بە خوێندنی خۆیان بدەن.
باسنيوز
