ئەردۆغان بڕیارێكی لەبارەی عەفرینەوە دەركرد

 ئەردۆغان بڕیارێكی لەبارەی عەفرینەوە دەركرد
سوپای توركیا، جارێ هیچ پێشڕەوییەكی نەكردووە و نەیتوانیوە لە ئۆپەراسیۆنی (چڵە زەیتوون)ـدا، هیچ شوێنێکی عەفرین داگیر بکات، كەچی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا بڕیارێكی لەبارەی عەفرینەوە دەرکردووە.

حكوومەتی توركیا لە 20_1_2018 ئۆپەراسیۆنێكی فراوانی بۆ سەر عەفرین دەست پێكرد و ناویشی لێنا ئۆپەراسیۆنی (چڵە زەیتوون)، بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی بڵاو كراونەتەوە، تاكوو ئێستا سوپای توركیا هیچ پێشڕەوییەكی نەكردووە.

ئەمڕۆ 1_2_2018، رۆژنامەی (یەنی شەفەق)ـی توركی بڵاوی كردووەتەوە، رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، بڕیاری داوە هەر شوێنێك لە عەفرین لەلایەن سوپای توركیاوە داگیر بكرێت، پۆلیسی توركیای لێ جێگیر دەكات.

لە هەواڵەكەدا هاتووە، كە ئەردۆغان بڕیاری داوە، لە ئۆپەراسیۆنی (چڵە زەیتوون)داسوپای توركیا هەر گوندێك یان ناوچەیەكی لە دەوروبەری عەفرین داگیر كرد، یاخود عەفرین بە تەواوی كەتە ژێر دەستی توركیا، بە مەبەستی پارێزگاریكردن لە ئاساییشی ئەو شوێنە، پۆلیسی توركیای لێ جێگیر دەكات.









باسنيوز
Top