وەزیری دارایی و کونسوڵی ئەمریکا ھاوکارییە داراییەکانی ئەمریکایان بۆ ھێزی پێشمەرگە تاوتوێ کرد

 وەزیری دارایی و کونسوڵی ئەمریکا ھاوکارییە داراییەکانی ئەمریکایان بۆ ھێزی پێشمەرگە تاوتوێ کرد
کونسوڵی گشتی ئەمریکا (بەوەکالەت) لە ھەولێر سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی کرد و لە کۆبوونەوەیەک باس لە پەیوەندیەکانی ھەولێر و بەغدا و ھاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ھێزی پێشمەرگەی کوردستان کرا.

ئەمڕۆ چوار شەممە 31/1/2018، ستیڤ گڵن، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە ھەولێر (بەوەکالەت) لەگەڵ رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستانی کۆبوویەوە، لەسەرەتای کۆبوونەوەکە کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە ھەولێر بە وەکالەت، باسی لە سەردانی چۆنسولیڤان، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ بەغدا و ھەولێر کرد، کە بە پێویستیان زانیوە کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا چارەسەر بکرێن بەتایبەت بابەتی مووچە، فرۆکەخانە و دەروازەکان.

شاندی کونسوڵی ئەمریکی باسیان لە کۆنگرەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق کرد، کە بڕیارە لە کوێت ئەنجام بدرێت و بە پێویستیان زانی کە شاندێکی ھەرێمی کوردستانیش بەشداری کۆنگرە بکات.

لایخۆشیەوە رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەخێرھاتنی شاندی میوان باسی لە بەرەو پێشچوون و لێکتێگەیشتن لە نێوان ھەولێر و بەغدا کرد و گوتیشی: "زانیاری پێویست دراوەتە لیژنەکانی وردینی کە لەغداوە ھاتوون و ئەمەش لە پێناو ئەوەی ھەرچی زووە مووچە دابەشکرێت".

وەزیری دارایی ئابووری داواشی کرد کە ھاوکارییە دارایەکانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوام بن، ئەو ھاوکارییە داراییەی ئێستا بڕیاری لێردراوە بۆ ھێزی پێشمەرگەی کوردستان نەچووەتە بواری جێبەجێکردن.











باسنيوز
Top