شاندێكی دیكه‌ی وردبینی لیستی مووچه‌خۆران گه‌یشته هه‌ولێر
دیار, فەرمانبەرى وەزارەتی تەندرووستییه و چاوەڕێی گه‌یشتنی مووچەیە لەلایەن حكوومه‌تی عێراقه‌وه، ئه‌و لەگەڵ هاوپیشەکانی رۆژانە باس لە ناردن یان نە ناردنی مووچەكانیان لە بەغداوە دەکەن، دیار پێی وایه به‌غدا ده‌سی ده‌ستیان پێ ده‌كات و دەڵێت: "وابزانم لە نێوان هەولێر و بەغدا لە قەلیش بووین لە کۆتریش".
لیژنەکە بە وردی پێداچوونه‌وه بە میلاکاتی مووچە خۆراندا ده‌كه‌ن، ئەوان چاویان زیاتر لە سەر لیستی مووچەی ساڵی 2015 و مۆڵەتی فەرمانبەران و لیستی دامەزراندنی هەمان ساڵە تا ئێستەش هیچ تێبینییه‌کیان لەسەر وردبینیەکە ئاشکرا نەکردووە.
لیژنەکەی حكوومه‌تی عێراق لە نێوان وەزارەتی تەندرووستی و پەروەرده دابەش بوون و قۆناغی دووەمیان لەسەر ئاستی پارێزگاکانە بۆ هەر پارێزگایه‌کیش لیژنەیەکی نۆ کەسیان راسپاردووه، ئەوان نایانه‌وێت بۆ راگەیاندن قسە بکەن تا کاری لیژنەکانیان تەواو دەبێت، به‌ڵام ده‌یانه‌وێت په‌له له كاره‌كانی ئه‌م قۆناغه‌یان بكه بۆ ئه‌وه‌ی به وەزارەتەکانی دیکەش را بگه‌ن.
K24
