حكوومەتی توركیا 300 هاووڵاتی خۆی لەسەر ئۆپەراسیۆنی عەفرین دەستگیر دەكات

حكوومەتی توركیا 300 هاووڵاتی خۆی لەسەر ئۆپەراسیۆنی عەفرین دەستگیر دەكات

حكوومەتی توركیا دەستگیركردنی 300 هاووڵاتی خۆی بەهۆی رەخنەگرتنیان لە ئۆپەراسیۆنی عەفرین راگەیاند.


ئەمڕۆ دووشەممە ئەنقەرە دووپاتی كردەوە تەنها لەبەر ئەوەی لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكاندا رەخنەیان لە لەشكركێشی توركیا بۆ سەر شاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستان گرتووە، هێزە ئەمنیەكانی توركیا 300 كەسیان دەستگیر كردووە.


رەجەب تەیب ئەردۆگان لە یەكەم رۆژی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكە هەرەشەی لە هاووڵاتیانی كرد، ئەوەی رەخنە لە لەشكركێشیەكە بگرێت، بە توندی لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەكرێت.


وەزارەتی ناوەخۆی توركیا ئەمڕۆ رایگەیاند تا ئێستە 311 كەس بەهۆی دژایەتیكردنی ئۆپەراسیۆنی عەفرینەوە دەستگیر كراون.


توركیا لەوەتەی رۆژی 20ی ئەم مانگەوە دەستی كردووە بە لەشكركێشی بۆ سەر شاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستان، لەم كاتەوە تا ئێستە دەیان هاووڵاتی سیڤیل و گەریلای كوژراون و بریندار بوون.
bas news-
Top