پاشماوەكانی داعش هەڕەشە دەكەن
ڕاپۆرتەكە ئاماژە بەوە دەدات كە، ئەو پاشماوانەی داعش جگە لە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە بۆ سەر ماڵ و دەزگاكان، بە درێژایی سنووری سووریا هێرشی پێچەوانە بۆ سەر هێزە ئەمنییەكان ئەنجام دەدەن.
هەروەها، ئەلمۆنیتەر باس لەوە دەكات كە، هێرشی توركیا بۆ سەر شاری عەفرین، وا دەكات هێزەكانی سووریای دیموكرات لە ڕۆژهەڵاتی سووریا بكشێنەوە و بچن بۆ هاوكاریی هێزە كوردییەكان لە ناوچەی عەفرین. ئەمەش كاریگەریی دەكاتە سەر زیادبوونی جموجۆڵی داعش و وا دەكات بتوانن سنووری عێراق دەرباز بكەن و بێنە ناو عێراقەوە و هێرش ئەنجام بدەن، چونكە بەپێی ڕاپۆرتەكە، سەرەڕای ئەوەی كە ڕووسیا لە ٧ـی كانوونی دووەم كۆتایی شەڕی داعشی لە سووریا ڕاگەیاند، بەڵام لە ڕاستیدا تا ئێستاش هەندێ گوند و ناوچە لە ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ژێر دەستەڵاتی ڕێكخراوی داعشدان.
kdp-
