ھاتوچۆی ھەولێر ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە

 ھاتوچۆی ھەولێر ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر، لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کردووە، کە دەست بە ڕاییکردنی مامەڵەی ھاووڵاتییان دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 29/1/2018، راید فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر، لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)دا، ئاگادارییەکی بەڕێوەبەرایەتییەکەی بڵاو کردووەتەوە، تێیدا ھاتووە: "ئاگاداری سەرجەم ھاووڵاتییان و شۆفێران دەکەینەوە،‌ کە لە سبەیەوە کە ‌دەکاتە 30/1/2018، دەست دەکرێت بە ‌ڕاییکردنی مامەڵەی ھاووڵاتییان لەجۆرەکانی تازەکردنەوە و گۆڕینی مولکیەت".

داوای لە ھاووڵاتییانیش کرداوە، کە ‌ئەوانەی لە ماوەی ڕابردوودا ساڵیانەکەنیان بەسەرچووە،‌ یان کڕین و فرۆشتنیان لەسەر ئۆتۆمبێلەکانیان کردووە، بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان، سەردانی ھاتوچۆی ھەولێر بکەن.









باسنيوز
Top