حەمید ئەفەندی: پێشمەرگە لە سەنگەری خۆی ناکشێتەوە
(حەمید ئەفەندی)، بەرپرسی میحوەری باشیك بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ''ورەی هێزی پێشمەرگە بەرزە و هەموو ئامادەكارییەكمان كردووە، ئێمە وەكو هێزی پێشمەرگە نامانەوێت هیچ شەڕێك بەسەر ئێمەدا بسەپێنرێت، چونكە ئێمە هیچ كات هێرشمان بۆ سەر كەس نەبردووە، هەر لایەنی بەرامبەر بووە هێرشی كردووەتە سەرمان، بەڵام ئەگەر شەڕیش بە ئێمە بفرۆشن و هێرش بكەنە سەرمان، بەرگری لە خۆمان دەكەین و بە سەرشۆڕی دەگەڕێنەوە و هێزی پێشمەرگەش یەك هەنگاو ناكشێتەوە.''
بەرپرسی میحوەری باشیك ئەوەیشی گوت: ''تا ئێستا هیچ ڕێككەوتنێك بە فەرمی نەكراوە، ئەگەر كرا ئەو كات شتێكی دیكەیە و بە پێی ئەو ڕێككەوتنە و بە پێی ئەو فەرمانەی بە هێزی پێشمەرگە دەكرێت، دەجووڵێتەوە، بەڵام ئەگەر بێ ڕێكکەوتن هێزێك بیهەوێت هێرش بكاتە سەر هەرێمی كوردستان و سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە، بە توندترین شێوە وەڵامی دەدەینەوە و لێ ناگەڕێین نزیكی هەرێمی كوردستان و سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە ببنەوە.''
kdp-
