فازڵ میرانی: ئێستا دوو مه‌ترسیی گه‌وره و جیددی له‌سه‌ر كوردستان هه‌ن
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له وتووێژێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردیی ده‌نگی ئەمەریکا وه‌ڵامی چه‌ندین پرسیار له‌سه‌ر ته‌وه‌ره جیاوازه‌كان ده‌داته‌وه، لەوانە واده‌ی ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق.
ئێمە دەرگای دانوستاندنمان کردووەتەوە
(فازڵ میرانی) دەڵێت: ''هه‌ردوولامان پێمان باشە دەستوور چارەسەری کێشەکان بکات، بەڵام نەک ئەو دەستوورەی کە هەرکەسمان شیکردنەوەی خۆی بۆ بکات، به‌ڵكو دەبێ بە شیكردنه‌وه‌ی یاساناسان بێت و به پێی یاسا بێت، ئێمە دەرگای دانوستاندنمان کردووەتەوە و چاوەڕوانی ئەوە دەکەین عێراق بەهۆش خۆی بێتەوە.''
(میرانی) گوتی: ''ئێستا عێراق خۆی بە سەرکەوتوو دەزانێت لەو ڕووداوانەی کە هەبوون، بۆ ئه‌وه‌ی ئەمن و ئاسایش لە عێراق بەرقەرار بێت، پێویستە چارەسەرێک بۆ کێشەی کورد بدۆزرێتەوە، چونکە لە (1961)وە تا ئێستا ئەم عێراقە ئیستقراریەتی بەخۆیەوە نەبینیوە و ناشیبینێت، ئەگەر چارەسەری کێشەی کورد نەکات بە دانوستاندن و ئاشتییانه.''
چاوەڕێی دۆستەکانمان دەکەین
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕه‌تی كرده‌وه، كه له پێش ڕیفراندۆم لایه‌نی كوردی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌غداد ڕه‌ت كردبێته‌وه و گوتی: ''له پێش ڕیفراندۆم ئێمە گفتوگۆمان ڕەت نەکردووەتەوە، سەرۆکی حکوومەت و بەرپرسانی هەرێم چوونە بەغدا، بەڵام ئەوان مەرجیان ئەوە بوو کە ڕیفراندۆم ئەنجام نەدەین، ئێمە بە حکوومەتمان گوت بیر لە چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بکەنەوە، کە وای لە کورد کردووە، بڕیاری ڕیفراندۆم بدات، پاشەکشەکردنی حکوومەتە یەک لەدوا یەکەکانی عێراق، بەتایبەت ئەم حكوومەتە لە هاوسەنگیی هێز و بوودجە و دەستە سەربەخۆکان و یاسای نەوت و گاز بووه فشار بۆ سه‌رمان و بڕینی بوودجەی هەرێم لە ساڵی 2014وە، ئەوان وایان لە سەرکردایەتیی سیاسیی کورد کرد، کە بیر لە ڕیفراندۆم بکەنەوە و ئەوەش دەرئەنجامەکەی کە دەیبینین.''
(فازڵ میرانی) ئه‌وه‌یشی باس كرد: ''پێشتر حکوومەتی عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان دەیگوت دەبێ ڕیفراندۆم هەڵبوەشێننەوە، ئەگەر مەرجەکە ئەوە بێت، ئەوە ناکرێت، چونکە ڕیفراندۆم پرۆسەیەکی دیموکراسی بوو، لۆژیک ئەوەمان پێ دەڵێت، کە ئەمە ناکرێت، چونکە ڕیفراندۆم سێ ملیۆن دەنگدەری کورد بەشداریی تێدا کردووە و لۆژیکیش دەڵێت دەبێ ئەم سێ ملیۆن کەسە بهێنیت، دەنگەکانیان بەتەواوی هەڵبوەشێننەوە، دوای ئەو مەرجە ئێمە هەوڵ دەدەین و ئامادەین بۆ نواندنی نەرمی، نواندنی نەرمییەکەش ئەوەیە کە گفتوگۆکان و چارەسەرکردنی کێشەکان بە پێی دەستوور بێت، ئەگەرچی بەغدادیش وادەڵێت، بەڵام تا ئێستا ئامادە نین بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان. دەشڵێت: ''چاوەڕێی دۆستەکانمان دەکەین کە ئەمەریکا و فەرەنسا و بەریتانیا فشار لە هەردوولا، بەتایبەت حکوومەتی عێراق دەکەن بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان، چونکە هیچ شتێک نابێتە جێگرەوەی گفتوگۆ،''
ڕازین بە هاوبەشی لەگەڵ حکوومەتی عێراق خاڵه سنوورییه‌كان بەڕێوە ببەین
(فازڵ میرانی) ڕه‌تیشی كرده‌وه، کە حكوومه‌تی عێراق ده‌ستی به‌سه‌ر خاڵه سنوورییه‌كانی ئیبراهیم خه‌لیل و فیشخاپووردا گرتبێت و گوتی: ''تا ئەم ساتەی من قسە دەکەم، حكوومەتی هەرێم خاڵە سنوورییەکانی ئیبراهیم خەلیل و فیشخاپور بەڕێوە دەبات. گوتیشی: ''بۆ زانیاریتان بە پێی دەستووری عێراق خاڵە سنوورییەکان لە نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی ناوەندیی عێراق بە هاوبەشی بەڕێوە دەبرێت و دەستووری عێراق نەیگوتوە ئەو خاڵە سنوورییانە بە تەنها عێراق، یان هەرێم بەڕێوەیان دەبات، هەردوولا بە هاوبەشی بەڕێوەی دەبەن و ئێمە کە دەڵێین، با بە پێی دەستووری عێراق کێشەکان چارەسەر بکرێن، کەواتە بێگومان ڕازین بە هاوبەشی لەگەڵ حکوومەتی عێراق خاڵه سنوورییه‌كان بەڕێوە ببەین.''
له به‌شێكی تری وتوێژهكهی له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئەمەریکا، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، (فازڵ میرانی) ئاماژه‌ی به‌وه كرد: ''ئێستا دوو مەترسیی ڕژد هەن لەسەر کوردستان؛ یەکەم، لێکترازانی هێزە ناوخۆییەکانی کوردستان، دووەمیش بێدەنگیی ئێستای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر ئەو کارانەی عێراق دەیکات بەرامبەر هەرێمی کوردستان.''
(میرانی) دەڵێت: ''ناکرێت ئەم بێدەنگییە لە بەرامبەر هەرێمێک کە تا دوێنێ ددانیان پێدا دەنا و دەهاتن فەرشمان بۆ ڕادەخستن و ستایشی ڕۆڵی کوردی‌یان دەکرد لە ڕووبەڕوبونەوەی تیرۆریستانی داعش، بەڵام ئێستا تۆپ و چەک و ئەو تانکانەی ئەمەریکا داونی بە سوپای عێراق، دژمان بەکاری دەهێنن، تەنانەت بەدەست چەکدارانی حەشدی شەعبیشەوەیە و دژمان بەکاری دەهێنن. بەڕاستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێوەفا بوون بەرامبەر بە پێشمەرگە و کوردستان، کە ڕۆژگارێک بە ئێمەیان دەگوت، پێشمەرگە بە نوێنەرایەتیی جیهان شەڕی داعش دەکات، هیوادارم بەو جۆرەش بێوەفا نەبن بەرامبەر برایانی پەیەدە له دوای ته‌واوبوونی شەڕی داعش.''
هەوڵ دەده‌ین هێمنی و ئاسایش بپارێزین
سه‌باره‌ت به هه‌وڵی لایه‌نه سیاسییه كوردییه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و دوو مه‌ترسییه جیددی و گه‌وره‌یه‌ی باسی ده‌كه‌ن، (فازڵ میرانی) دەڵێت: ''لەگەڵ ئەوەداین، کە ئەمڕۆ لە دوێنێ زیاتر پێویستمان بە یەکڕیزییە، ئێمە دەرگامان کراوەیە بۆ هەموو لایەنێک بێ جیاوازی، چونکە پێمان وایە تاکە چەکێک بۆ ڕووبەڕوووبوونەوەی ئەو مەترسییانەی ڕوویان لە هەموو کوردستان کردووە، نەک بە تەنها لایەنێک، یەکڕیزییە، وەک پارتی پڕۆژەمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسییە ئەوەیە بەردەوام لەگەڵ برایانی یەکێتی لە گفتوگۆداین و پێشمەرگە قارەمانەکان بە مۆراڵێکی بەرزەوە بەرگری لە شوێنە ستراتیژییەکان دەکەن و لە لایەکی تریش، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر و عێراق بەردەوامن، ئێمە هەوڵ دەده‌ین هێمنی و ئاسایش بپارێزین، بەڵام ئەگەر هەڕەشە بەردەوام بێت چاوسوورکردنەوە هەبێت، ئەوا میللەتی کورد لە چاوسوورکردنەوە نەترساوە و ناترسێت.''
ئێمه و یه‌كێتی به‌رده‌وام كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ین و دژی شه‌ڕی ناوخۆین و ته‌حریمی ده‌كه‌ین.
سه‌باره‌ت به وه‌ڵامی لایه‌نه‌كان بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان، (فازڵ میرانی) گوتی: ''بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی، ئەو دوو لایەنەن، کە بە شێوەیەک لە شێوەکان، بەبێ ڕاگەیاندن، خۆیان بە ئۆپۆزسیۆن دەزانن، بەڵام بەرامبەر بە عێراق و دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان هەموو لایەنەکان دیدی هاوبەشمان هەیە.''
سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی بوونی پیلانێكی هه‌رێمی بۆ دروستكردنی شه‌ڕی ناوخۆ له كوردستان، (فازڵ میرانی) دەڵێت: ''به‌رده‌وام دوژمنانی كوردستان ئه‌و هه‌وڵه‌یان داوه، كه ناكۆكی و دووبه‌ره‌كی له نێوان كورده‌كان خۆیان دروست بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه جێگه‌ی خۆشحاڵییه، كه ئێمه و یه‌كێتی به‌رده‌وام كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ین و دژی شه‌ڕی ناوخۆین و ته‌حریمی ده‌كه‌ین.''
ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌كانی (١٦)ی ئۆكتۆبه‌ر و ڕووداوه‌كانی دواتر، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: ''ئەوەی لە 16ی ئۆکتۆبەر و دوای ئەوە ڕووی دا، من لەگەڵ تۆمەتدا نیم، بەڵام ئەوەی ئێستا هەیە ئەنجامی (سەعداباد)ێکی ترە، بەڵام بە کاراکتەر و دۆخی جیاواز، ئەوەی تریش بە بۆچوونی من هۆكاری تریش هه‌یه، كه په‌یوه‌ندیی به خۆمانه‌وه هه‌یه، ئه‌ویش بریتییه له ئەنجامی نائیدارەدانی باشی کێشە و گرفتەکان بووە لەگەڵ حکوومەتی عێراق.''
(فازڵ میرانی) ڕه‌تی كردەوه لە ژێر فشاری وڵاتانی ده‌ره‌وه‌دا (مه‌سعوود بارزانی) ده‌ستی له‌كار كێشابێته‌وه و دەڵێت: ''سەرەتا جەنابی سەرۆک، سەرۆکی دەوڵەتێک نەبووە، بەڵکو بە پێی یاساکان جەنابیان سەرۆکی هەرێم بوو، پێش ئەو ماوەیە ماوەکەی تەواو بوو، ئێمە داوامان کرد لەبەر پێویستیی شه‌ڕی داعش لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە و پێش مردنی جەنابی (مام جەلال)یش، جەنابی سەرۆک بە لایەنەکانی گوت، کە ماوەکەی تەواو بووە و ئەگەر پەرلەمان ماوەی خۆی درێژ نەکردایەوە، ئەوا جەنابی سەرۆک نامەی نەدەنووسی، بەڵام کە پەرلەمان درێژ کرایەوە، جەنابی سەرۆک نامەکەی نووسی و بە پەرلەمانی گوت، ماوەی من درێژ مەکەنەوە و چیی تر ناتوانم تەجاوزی یاساکان بکەم، نە بەرژەوەندیی دەرەکی لەمەترسیدایە بە هۆی سەرۆکایەتیی هەرێم، نە بەربەستیشە، هەرێمی کوردستان چ لە بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا و فەرەنسا کەم دەکاتەوە، کە سەرۆکی هەرێم بێت، ئێمە هەرێمێکین لە چوارچێوەی عێراقدا.''
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتیشی: ''لە 6-11-وە سەرۆکی هەرێم نامێنێت و (سەرۆک بارزانی) دەمێنێتەوە، وەک سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەبێتە یەکەمین کاریزمای کوردستانی عێراق، بە پێی یاسا کەس جێگای سەرۆکی هەرێم ناگرێتەوە، چونکە پەرلەمان ماوەی خۆی درێژ کردووەتەوە و دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم دابەش کراوە بەسەر سێ دەسەڵاتەکەی تردا.''
تورکیا تا ئەمڕۆ لە ڕووی کردارییەوە هیچ هەنگاوێکی دژ نەگرتووینە بەر
له‌باره‌ی هه‌ڵوستی توركیا له‌سه‌ر هێرشه‌كانی عێراق بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان (فازڵ میرانی) دەڵێت: ''پێش ئەوەی ئەم مەسەلەی ڕیفراندۆمە بێتە پێشەوە، جەنابی سەرۆککۆماری تورکیا بە سەرۆکوەزیرانی عێراقی گوتبوو، ئەتۆ چیت و مستەوات چییە تا لەگەڵ من قسە بکەی، یان باسی من بکەی؟'' (میرانی) دەشڵێت: ''به‌ڵام خاڵی هاوبەش و قسەی هاوبەشی ئەم وڵاتانە کوردە، پێشتر گوتم (سەعداباد)ێکی ترە، بەڵام بە مێژووی نوێ و هۆکاری نوێ، ئەوەی لە نێوان ئێران و عێراق و تورکیا لەسەری کۆکن، مەسەلەی کوردە، لەوە بترازێت دنیایەک کێشەیان بەیەکەوە هەیە و تورکیا تا ئەمڕۆ لە ڕووی کردارییەوە هیچ هەنگاوێکی دژ نەگرتوینە بەر، تەنانهت ئیبراهیم خەلیل وەک خۆی کار دەکات خەڵکی کوردستان لە تورکیاوە سەفەر دەکەن بۆ ئەوروپا و ئەمەریکا.''
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر داواكاری بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێم و پێكهێنانی حكوومه‌تی ڕزگاریی نیشتمانی، (فازڵ میرانی) دەڵێت: ''حكوومه‌تی ڕزگاریی نیشتمانی به هۆكاری یاسایی ده‌كرێت و ئێستا هیچ هۆكارێكی یاسایی نییه، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی له ڕێگای كوده‌تاوه ئه‌و حكوومه‌ته پێك بهێنن، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، خۆی كه‌مینه‌یه، له‌گه‌ڵ ڕێزمدا بۆیان، به‌ڵام له دنیادا نه‌بووه كه‌مینه خۆی بسهپنێت به‌سه‌ر زۆرینه‌دا و بیه‌وێت داواكارییه‌كانی به زۆرینه بچه‌سپێنێت.''
(میرانی) گوتیشی: ''ئه‌وانه‌ی داوای ئه‌و جۆره حكوومه‌ته ده‌كه‌ن با بێن به‌شداری بكه‌ن له‌م حكوومه‌ته و تواناكانی خۆیانی تێدا بخه‌نه گه‌ڕ و سوود له شه‌رعیه‌تی په‌رله‌مان وه‌ربگرن.''
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی له پێشتردا وه‌زیره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له حكوومه‌ت ده‌ركران، ئایا گره‌نتی چییه بۆ هاتنه‌وه‌یان بۆ ناو حكوومه‌ت و جارێكی تر دهرنهكرێنهوه، (فازڵ میرانی) دەڵێت: ''گره‌نتی هه‌یه له چه‌ند مانگی پێشوو ئێمه داوامان له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كرد بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو حكوومه‌ت و په‌رله‌مان، هه‌موو مه‌رجه‌كانیان هاتنه دی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌رله‌مان، به‌س نه‌گه‌ڕانه‌وه ناو حكوومه‌ت، له‌كاتێكدا تا ئێستاش وه‌زیره‌كانی گۆڕان ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانن و مانگانه مووچه و ئیمتیازی خۆیان بۆ ده‌چێت.''
(فازڵ میرانی) ستایشی په‌یامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئەمەریکای كرد و گوتی: ''ئه‌و په‌یامه بۆ كورد ئیجابی بوو، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی كه باسی (سه‌رۆك بارزانی) دەکات و پشتیوانی خۆی بۆ ئه‌م حكوومه‌ته دووپات ده‌كاته‌وه.''
kdp-
