ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌یكات، پاكتاوی نهژداییه.. لیژنه بۆ لێكۆڵینه‌وه پێك هێندرا
بەپێی یاسای عێراقی، مەدەنیترین هێز، هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیە و ئەو هێزەش دەتوانێ راستەوخۆ بچێتە هه‌رشوێنێك تا به نێو ماڵەکانیش ده‌گات بەبێ هیچ ڕێگریییهك.
له پاش 16ی مانگی رابردوو (16ی ئۆكتۆبه‌ر)ـه‌وه كه هێزه‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌م پۆلیسی فیدراڵه به پشتیوانی و ڕێنوێنیی فه‌یله‌قی قودسی ئێران، به هۆی خیانه‌تی تاقمێكی لایه‌نێكی سیاسیی باشووری كوردستانه‌وه، به‌بێ هیچ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌ك توانییان ده‌ست به‌سه‌ر شارۆچكه‌ی خورماتوو و شاری كه‌ركووك و چه‌ندان یه‌كه‌ی دیكه‌ی ئیداریی سنووری پارێزگای كه‌ركووكدا بگرن.
به هۆی ئه‌م داگیركارییه‌وه، ده‌یانهه‌زار كه‌س له‌و شار و شارۆچكانه ئاواره بوون و زیاتر له 600هاووڵاتی كوردیش له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه كوژراون، سه‌دان خانوویش سووتێندراون و ته‌قێندراوه‌نه‌ته‌وه.
ئه‌م وێنه‌یه‌ی سه‌ره‌وه یه‌كێك له كرداره‌كانی ئه‌م پۆلیسی فیدراڵهیه كه به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، عێراق بە ڕێنوێنیی ئێران ناردوونی كه له واقیعدا ئه‌وان حەشدی شەعبی و ئەندامانی توندڕۆی تاییفین له به‌رگی پۆلیسی فیدراڵ‌دا لە شارەکان بڵاوه پێ كردوون.
زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان ئاماژه ده‌ده‌ن، لە کوردستانیش لە کەرکووک و خورماتوو و هەموو ئەو شوێنانەی کەوا شیعە و سوننەی لێیە، چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و چه‌كداره تووندڕۆكانی دیكه، به به‌رگی پۆلیسی فیدراڵ داخلی كراون و ڕێنوێنیان پێدراوه کە پاکتاوی تاییفی بکەن لەو ناوچانەدا.
کەواتە به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان و ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی كه له ناوچه كوردستانییه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كاندا ڕوو ده‌دات، ئێستا ئەوەی حەشدی شەعبی و سوپای عێراقی پۆلیسی فیدرالی عێراقی دەیکه‌ن، پاكتاوی نه‌ژادییه و درێژكراوه‌ی تاوانه‌كانی ڕژێمه‌كانی پێشووتره و، ئه‌مه‌ش ده‌چێته خانه‌ی تاوانی گه‌وره‌وه دژ به گه‌لانی ئاشتیخواز و سه‌ربه‌خۆخواز.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ڵگه‌ی وێنه‌یی له‌به‌ر ده‌ستدایه كه زۆر به ئاشكرا شێوازەکانی کۆمەڵکوژیی هەمەجی و وەحشیانەی ده‌خاته ڕوو و، ئه‌م هێزانه‌ی عێراق كتومت وه‌ك تیرۆریستانی داعش بە چەقۆ هاووڵاتیانی کورد سەردەبڕن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌وان له تیرۆریستانی داعش جیا ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه، كرداری سه‌ربڕینه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و پۆلیسی فیدراڵ، له پشتهوهڕان نه‌ك له پێشه‌وه.
سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن، ئه‌م كرداره‌ی سه‌ربڕینه‌ی له پشته‌وه‌ڕا، گوزارشته له‌وه‌ی، كه هێزه عێراقییه‌كان مه‌به‌ستیانه له كاتی ئنجامدانی ئه‌م كرده‌یه‌دا، قوربانییه‌كه زیاتر هه‌ست به ئازار بكات و له ئه‌نجامی ئه‌و ئازاره‌ش هاوار بكا و بقیژێنێ، وه‌ك ئوه‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه ده‌ڵێن، ئامانجیش له‌م به‌ئازار سه‌ربڕینه، نانه‌وه‌ی ترسه له‌لای ئه‌و پێكهاته و گه‌لانه‌ی كه ده‌كه‌ونه به‌ر په‌لاماری وه‌حشیگه‌رانه‌ی ئه‌و جۆره له هێزانه‌وه.
له‌مباره‌وه، دەستەی مافی مرۆڤی كوردستان لێژنەیەکی لەسەر تاوانەکانی حەشدی شه‌عبی پێکهێنا و، داوایش لە بەغدا دەکرێت ڕوونکردنەوە لەو بارەوە بدات.
(محهممەد گۆمەشینی) گوتەبێژی دەستەی مافی مرۆڤ لە کوردستان بۆ ماڵپەری فەرمی پارتی گوتی: "بە راستی ئەوەی لە ناوچەکە دابڕێندراوەکانی کوردستان ڕوو دەدات، کارەساتە.''
ئه‌و ده‌ڵێ، ''بەپێی ئەوەی رێککەوتن هەیە لە نێوان کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق و دەستەی مافی مرۆڤ لە کوردستاندا، ئەوان بەرپرسیارن لەسەر ئەو دۆخ و تاوانان و پێشیلکاریانەی ده‌كرێن. بەداخەوە هێشتا هیچ کاردانەوەمان گوێ لێ نەبووە لە لایەن کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراقەوە، تا بزانین ئەمانە کێن؟ چین؟ چۆنن؟ حەشدن یان میلیشیای دیكه‌ن؟ بۆ وا لەو کوڕە دەکەن كه له وێنه‌كه‌دا دیاره؟ ئه‌مانه هێشتا ڕوون نەبوونەتەوە".
گوتەبێژی دەستەی مافی مرۆڤ لە کوردستان گوتیشی: "ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، بە فەرمانی سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ لێژنەیەکی باڵا لە دەستەی مافی مرۆڤ پێکهێنراوە بۆ تۆمارکردن و دیکۆمێنتکردنی تاوانەکانی دوای 16ی مانگ لە ناوچەکە دابڕاوەکان، کە ئەو لێژنە سەرجەم تاوانەکانی حەشد کۆ دەکاتەوە داوایشمان لە دەستەی مافی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە کە بەدواداچوون لەو بارەوە بکەن".
پۆلیسی فیدراڵ چییه؟
له ساڵی 2004 پۆلیسی فیدراڵ پێكهێدراوه، له سه‌ره‌تادا له دوو هێزی چه‌كداری جیا كه یه‌كێكیان سه‌ر به نووسینگه‌ی وه‌زیری ناوخۆ بوو و به هێزی مغاویری ناوخۆ هاتبوو، ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان كه ناوی هێزی ۆاراستنی ڕژێم بوو، تێكه‌ڵ به یه‌كدی كران و ناویان لێ نرا، (فه‌رمانده‌ی پۆلیسی نیشتیمانی)، ئه‌وكات وابوو كه، ئه‌م هێزه له كاتی پێویستدا و بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی هێزه ئه‌منییه‌كانی دیكه به كار بهێندرێ و تا ده‌هات ژماره‌ی ئه‌و هێزه ڕوو له زیادی بوو.
له ساڵی 2006 تا 2007، ستراتیژێكی نوێ بۆ پاشه‌ڕۆژی ئه‌و هێزه دانرا و، به‌له‌به‌رچاوگرتنی شه‌ڕی به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر له عێراقدا، جارێكی دیكه‌ش ناوی ئه‌و هێزه گۆڕدرا و به فه‌رمانی وه‌زیری ناوخۆ به (پۆلیسی فیدراڵی) ناو نرایه‌وه.
kdp-
