هێزه‌كانى توركیا هێرشیان كرده‌ سه‌ر په‌كه‌كه‌ و كوژراو هه‌یه‌

 هێزه‌كانى توركیا هێرشیان كرده‌ سه‌ر په‌كه‌كه‌ و كوژراو هه‌یه‌
ئاژنسى (ڕۆیته‌رز) له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌ ئه‌منی و پزیشكییه‌كانى توركیا، بڵاویكرده‌وه‌، له‌ئه‌نجامى شه‌ڕ و پێكدادان له‌سه‌ر سنوورى توركیا_ هه‌رێمى كوردستان، چوار چه‌كدارى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى توركیا كوژراون و چوار گه‌ریلاى پارتى كرێكارانى كوردستانیش، گیانیان له‌ده‌ست دا

وه‌ك له‌ هه‌واڵه‌كه‌ى ئاژانسى ڕۆه‌یته‌رز، هاتووه‌: "هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى توركیا به‌ پشتیوانى كۆپته‌ر، هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ناوچه‌یه‌كی سنوورى و به‌دواى گه‌ریلاكانى (PKK)دا گه‌ڕاون".

ڕوونیكردووه‌ته‌وه‌، گومانیان كردووه‌ گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌ به‌ره‌و پارێزگاى حقارى په‌ڕیونه‌ته‌وه‌ بۆیه‌ هێرشه‌كه‌یان كردووه‌.

ئه‌و ئاژانسه‌ له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌كانییه‌وه‌ ئاشكراى كردووه‌، كه‌ شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانى توركیا و گه‌ریلاكاندا دروست بووه‌ و له‌ئه‌نجامدا، دوو سه‌ربازى توركى و دوو چه‌كدارى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى توركیا كوژراون و چوار گه‌ریلاش، گیانیان له‌ده‌ست داوه‌









باسنيوز
Top