پەرلەمانتارێکی یەکێتی: ئێران لە کێڵگە نەوتییەکانی خانەقین نەوت بۆ خۆی بەرھەم دەھێنێت
ئارێز عەبدولڵا، ئەندامی لێژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند: "لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان ئێران – عێراق، بە تایبەت لە ناوچەی بەدرە و مەندەلی لە سنووری خانەقین، ئێران لە چەند کێڵگەیەک نەوت بۆ خۆی بەرھەم دەھێنێت، ھەندێ شوێن ھەیە نەوتەکەی بۆ عێراق دەگەڕێتەوە".
پێشتر ئەوە بڵاو کرایەوە کە لە ھەندێک لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان ئێران - عێراق، ھەندێ لە کێڵگە نەوتییەکان کە ھەبوون عێراق بە فەرمانی ئێران وازی لێ ھێنابوون، ئەندامەکەی لێژنەی نەوت و وزە، ئەوەشی خستە روو: "ئاگاداری ئەوە نییە کە عێراق لەو ناوچە سنوورییانەی لەگەڵ ئێران ھەیەتی دەستبەرداری بەشە نەوتی خۆی بووبێت".
باسنیوز
