سلێمانی... دژی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس ئەرکان شەریف گردبونەوەیەکی ناڕەزایەتی ئەنجام درا

 سلێمانی... دژی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس ئەرکان شەریف گردبونەوەیەکی ناڕەزایەتی ئەنجام درا
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنچ شەممە ٢⁄١٢⁄٢٠١٧ ڕێکخراوی CDO بەھاوبەشی سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنووسان و ڕێکخراوی IMS لە ڕۆژی جیھانی کۆتایھێنان بە دیاردەی دەرباز بوون لە سزا و ئەو تاوانانەی بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان ئەنجام دەدرێت، دژی تیرۆرکردنی کامیرامانی کوردستان تی ڤی کە لە شاری کەرکووک لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبی تیرۆر کرا، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی ئەنجام دا.

دیار محەمەد، جێگری بەڕێوبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنووسان، ڕایگەیاند: "بەداخەوە پێشێلکاری بەرامبەر چینی ڕۆژمامەنووسان بەردەوامە و لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا ڕۆژنامەنووس (ئەرکان شەریف) لەنێو لەماڵەکەی خۆیدا لەشاری کەرکووک لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبییەوە شەھید کرا".

جێگری بەڕێوبەری سەنتەری میترۆ، ئەوەشی خستە روو، کە دەبوایە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، تاوانبارانی تیرۆرکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسەی ڕاپێچی دادگا بکردایە، بەڵام عەبادی بڕیاری ئەوەی داوە ڕێگری لە کارکردنی کەناڵی ڕووداو کوردستان 24 بکات، بێگومان ئەمەش پێشێلکاریەکی دیکەیە بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن.








باسنيوز
Top