چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی وێرانكردنی خورماتوو له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی بڵاو دەکرێتەوە
ماڵپەڕی (کوردستان24)، چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی وێرانكردنی خورماتوو له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییەوە بڵاو دەکاتەوە کە لە 16ی مانگی ڕابردوو بە هاوکاری لایەنێکی سیاسی کوردستان شارەکەیان داگیر کرد، لە وێنەکانیشدا دەردەکەوێت زۆربه‌ی ماڵ و دوكان و باڵه‌خانه‌كانی هاووڵاتیانی كوردیان له شاره‌كه سووتاندووه و تاڵانیان كردووه و هێشتاش به‌رده‌وان له‌سه‌ر وێرانكاریی.
ئەوەش ئاشکرا کراوە کە به‌پێی زانیارییه‌كان، فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای پاسدارانی ئێرانی، به‌ناوی ئیقبال پوور، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له ناحیه‌ی ئامرلییه‌وه سه‌رپه‌رشتی ئه‌و پشێویانه ده‌كات و ڕۆڵێكی باڵای له وێرانكردنی خورماتوو هه‌بووه و له‌و ڕێگه‌یه‌وه ده‌یه‌وێت ناوچه‌كه له كورد چۆڵ بكات و خاكی كوردستان داگیر بكه‌ن.
لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017، بە چاوساخی گرووپێكی ناو یەكێتی نیشتمانی كوردستان، حەشدی شەعبی و سوپای پاسدارانی ئێران، كەركووك و خورماتوویان داگیر كرد، ئێستاش بە هۆی نەبوونی هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش لەم شوێنانە، ڕۆژانە كردەوەی توندوتیژی دژ بە هاووڵاتییانی کورد ئەنجام دەدرێت.
باسنيوز
