ئیبراهیم برۆ: پەیەدە ناویەوێت بگەڕێمەوە ڕۆژئاوای کوردستان

 	 ئیبراهیم برۆ: پەیەدە ناویەوێت بگەڕێمەوە ڕۆژئاوای کوردستان
سەرۆکی ئەنجومەنی نشتمانیی کورد لە سووریا ڕایگەیاند، پەیەدە سکاڵای لە سەرم تۆمار کردووە بۆ ئەوەی نایەوێت من بگەڕێمەوە ڕۆژئاوایی کوردستان. دەزانن کە لە مانگی تشرینی دووەمدا کۆنگرەی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سوریا و و پارتی یەکێتیی کوردییە.

ڕۆژی دووشەممە (٣٠-١٠-٢٠١٧)، دادگای گشتیی پاراستنی گەل لە هەرێمی جەزیرە سکاڵای لە دژی (ئیبراهیم برۆ)، سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سوریا بە تۆمەتی (خیانەت و کردارە تیرۆرییەکان و کوژراوانی سڤیل) تۆمار کرد. سەبارەت بەم پرسەش (ئیبراهیم برۆ)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''پەیەدە دەزانێت لە مانگی دابیت کۆنگرەی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا و کۆنگرەی پارتی یەکێتیی کوردییە و من ئامادە دەبم، ئەوان سکاڵایان لە دژم تۆمار کردووە.''

ئەو، دەربارەی تۆمەتەکانی پەیەدە دەڵێت: ''ئەو تۆمەتانە بێبنەمان و هیچ ڕاستییەک بۆ ئەم کارە نییە و هەموومان دەزانین کامە تیرۆریستە و کارە تیرۆرییەکان دەکات و هەموومان دەزانین کام لایەن (مەشعەل تەمۆ) و (نەسرەدین بەرهەنک)یان کوشت و هەموومان دەزانین کام لایەن خەڵک دەڕفێنێت و بارەگایان دەسووتێنێت و خەڵک نەفیی دەرەروەی وڵات دەکات، منیشن یەکێک بووم لەوانەی دەستبەسەر کرام و گەڕاندمیانەوە کوردستان و هەڕەشەم لێ دەکرێت، هەرکاتێک بگەڕێمەوە، ئەوان دەمکوژن، ئەوە کێ تیرۆرستە؟''

سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا گوتیشی: ''هەرشتێک بەسەرم بێت لە ئەستۆی پەیەدەدایە و ئەوان بەرامبەر هەموو شتێک بەرپرسیارن، چ لەدەرەوە بێت، یان لە ناوەوە.''
kdp-
Top