دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھەلی کار بۆ ١١٨ کەس دابین کرد
ئەمڕۆ چوارشەممە ١/١١/٢٠١٧، پرۆژەیەکی دیکەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی gizی ئەڵمانی چووە بواری جێبەجێکردنەوە، پرۆژەکە کاش بەرانبەر کارە و تیایدا ١١٨ کەس ھەلیکاریان دەست دەکەوێت.
لە دەستپێکی کردنەوەی پرۆژەکەدا بە ھاوکاری سەندیکای کرێکارانی کوردستان لقی دھۆک، سمینارێک لەسەر پاراستنی سەلامەتی لە کاتی کارکردندندا بۆ سودمەندبووانی پرۆژەکە پێشکەش کرا.
باسنيوز
