نێچیرڤان بارزانی و ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی لە کۆبوونەوەن
سەلیم کۆیی، ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند: "نێچیرڤان بارزانی و عەلی باپیر لە کۆبوونەوەن، بە حوکمی ئەوەی نێچیرڤان بارزانی، کەسی یەکەمە لە حکوومەت، ھاوکات ئەمەریکا و بەریتانیا پشتیوانیان لەم حکوومەتە کردووە، بۆئەوەی بتوانێت ھەنگاو بێنێت، بۆیە ھیوادارین ھەنگاوبنێت".
ئەو سەرکردەیەی کۆمەڵی ئیسلامی، جەختی لەوەش کردەوە، کە ئەو مەترسییانەی لە دەرەوە دێت، پەیوەندی بەناوخۆوە ھەیە، بۆیە لەسەر دۆخی ھەرێمی کوردستان قسە دەکەین".
ئاشکراشی کرد، کە ھاتنی نێچیرڤان بارزانی بۆ لای عەلی باپیر، پەیوەندی بە تەواوبوونی ماوەی حکوومەتەوە ھەیە، کە ئەویش کارەکانی خۆی بەردەوامی پێ دەدات تا ٦ مانگی دیکە، بۆیە لەوێ گفتوگۆ دەکرێت لەماوەی ئەو ٦ مانگە چی بکریت؟ گرنگە بۆچوونی لایەنەکان وەربگرێت، چونکە ئێستا دەسەڵاتی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، ھەمووی دراوە بە حکوومەت، پەرلەمان و دادگا.
باسنیوز
