نووسەرێکی جەزائیری: بارزانی لە پێناو گەلەکەی تێکۆشانی زۆری کرد

 نووسەرێکی جەزائیری: بارزانی لە پێناو گەلەکەی تێکۆشانی زۆری کرد
نووسەر و مافناسێکی دیاری جەزائیر، ستایشی سەرۆک بارزانی دەکات و دەڵێت "بارزانی لە پێناو گەلەکەی تێکۆشانی زۆری کردووە".

ئەنوەر مالیک، نووسەر و مافناسی دیاری جەزائیری، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، تویتێکی کردووە و نووسیویەتی: "ئەگەر لەگەڵ بارزانی کۆک و ناکۆک بن، بەڵام جێگەی ئەوەیە کە رێزی لێ بگیرێت، ئەو لە پێناو دۆسییەی گەلەکەی تێکۆشانی کرد و پڕۆسەی ڕیفراندۆمی ئەنجام دا، کە پڕۆسەیەکی دیموکراتییە".

ئەو نووسەرە، ئەوەشی خستووەتەڕوو: "دواتر بارزانی دەستبەرداری پۆستی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بوو، نەشی گوت، یان من یان کوردستان دەسوتێنم".

پێشتر سەرۆک بارزانی، نامەی دەست لەکارکێشانەوەی لە پۆستی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشکەشی پەرلەمانی کوردستان کرد و ڕای گەیاند کە چیتر ئامادە نییە وەک سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بمێنێتەوە.













باسنيوز
Top