سەرۆک کۆماری تورکیا پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکات
ئیبراهیم کاڵن، گوتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، لە ڕابردوودا رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا، بە زۆر شێواز پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی کردووە، ئەو کاتە سیفەتی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی هەبوو، بەڵام پاش ئەوەی دەسەڵاتەکانی مەسعود بارزانی بۆ نێچیرڤان بارزانی گواسترایەوە، ئێستا تابلۆیەکی تازە لە گۆڕەپانەکەدا دەرکەوتووە“.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بارودۆخەکە پەیوەستە بە بڕیاری سەرۆک کۆماری تورکیا و ئەگەر بە گونجاوی ببینێت، ”ئەوا لە کات و زەمینەیەکی گونجاودا دیداری نێوان ئەردۆگان و نێچیرڤان بارزانی بەڕێوە دەچێت“.
باسیشی لەوە کرد کە بۆ بەڕێوەچوونی دیدارەکە، ”پێویستە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان هەندێک هەنگاوی دیکە بنێن“، بەڵام وردەکاریی زیاتری لەبارەی هەنگاوەکان نەخستە ڕوو.
باسنيوز
