بەرپرسێکی پارتی: خەڵکی بیانی لە خانەقین نیشتەجێ کراون

 بەرپرسێکی پارتی: خەڵکی بیانی لە خانەقین نیشتەجێ کراون
بەرپرسی لقی پارتی دیمورکاتی کوردستان لە خانەقین ئاماژە بەوە دەکات، کە رەوشی شارەکە بە تەواوی تێچکووە و شارەکە بووەتە شوێنی خەڵکی بیانی.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، بەرپرسی لقی 15ـی خانەقینی پارتی رایگەیاند، بەڵگەی سووتاندن و وێرانکردنی خانووی هاووڵاتییانی کوردیان لە خانەقین هەیە و ”سەرجەمیان دەخەینە بەردەم رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان“.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا هەروەها رایگەیاند، خانەقین و دەوروبەری بوونەتە شوێنی خەڵکی ئێران و ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق.










باسنیوز
Top