جەبار یاوەر: هیچ رێكکەوتنێك لە نێوان پێشمەرگە و عێراق نەكراوە

جەبار یاوەر: هیچ رێكکەوتنێك لە نێوان پێشمەرگە و عێراق نەكراوە



ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رەتی كردەوە لە كۆبوونەوەكانی نێوان بەرپرسانی سەربازیی هەرێمی كوردستان و عێراق هیچ رێكکەوتنێك كرابێت لەسەر كشانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و رادەستكردنەوەی چەند ناوچەیەكی تر بە هێزە عێراقییەكان.


جەیار یاوەر ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، گفتوگۆكانی نێوان وەفدی سەربازیی هەرێم و عێراق بەردەوامیان هەیە و تا ئێستە هیچ رێكکەوتنێك نەكراوە.


ئاماژە بەوەش دەكات هەوڵ دەدەن كۆبوونەوەكان لەسەر هەموو ناوچەكان بێت و ئەو رێكکەوتن و لیژنانەی لە پێش ساڵی 2014 هەبوون، زیندوویان بكەنەوە.


جەبار یاوەر لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی (ئانادۆڵو)ی توركی ئەوەشی گوتووە كە "تا ئێستە تەنها دانیشتن و راگۆڕینەوە هەبووە و پێشنیاز هەبووە لەلایەن هەردوو لاوە، بەڵام هێشتا بە هیچ رێكکەوتنێك نەگەیشتوون".


لە رۆژی هەینی رابردووەوە تا ئێستا هەردوولا سێ‌ كۆبوونەوەی هاوبەشیان ئەنجام داوە، دوو كۆبوونەوە لە مووسڵ و كۆبوونەوەیەكیان لە هەولێر بووە.

bas news-
Top