خامەنەیی: سەربەخۆیی كوردستان پرۆژەی ئەمەریكایە

خامەنەیی: سەربەخۆیی كوردستان پرۆژەی ئەمەریكایە



كەناڵی تەلەڤزیۆنی فەرمیی ئێران لە زاری عەلی خامەنەیی ڕێبەری باڵای ئیسلامیی ئێران بڵاوی كردەوە كە خامەنەیی پێیوایە پرۆژەی سەربەخۆیی كوردستان پرۆژەی ئەمەریكایە.


خامەنەیی لە دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆگان سەركۆماری توركیا، هۆكاری ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان و پرۆسەكەی بۆ پرۆژەی ئەمەریكا گەڕاندووەتەوە و گوتوویەتی "ئەمەریكا و هێزی تری بیانی لە ڕێگەی پشتیوانیكردنی ریفراندۆمی كوردستانەوە، پلان دادەڕێژن بۆ دامەزراندنی ئیسرائیلێكی نوێ لە ناوچەكە".


خامەنەیی گوتوویەتی "ئەمەریكا و ئیسرائیل سوودمەندن لە ریفراندۆمی كوردستان، دەیانەوێ ئیسرائیلێكی نوێ لە ناوچەكە دامەزرێنن".


ئەمڕۆ رەجەب تەیب ئەردۆگان سەركۆماری توركیا گەیشتە تاران و لەگەڵ عەلی خامەنەیی ڕێبەری باڵای ئیسلامیی ئێران كۆبووەوە، تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكەیان پرسی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بووە.

bas news-
Top