ترامپ دەستی بە ڕێکخستنەوەی سیاسەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کرد
ماوەیەکە لە مێدیای ئەمەریکادا ڕەخنە و هۆشداری توند بە (دۆناڵد ترامپ) دەدرێت، کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا پابەندی ئیدارەی (ترامپ) نییە و هێشتا بە هەمان ستراتیژیەتی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، (باراک ئۆباما) کار دەکات، چونکە ستافێکی زۆری وەزارەتی دەرەوەی ئیدارەی ئەمەریکا هەمان ستافی پێشوون و کەم گۆڕانکاریی تێدا کراوە. لە مێدیای ئەمەریکادا ڕەخنەی توندیش لە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گیرا، کە ئەویش پابەندی بەرنامە و ستراتیژیەتی ئەمەریکا نییە، بەتایبەت لە پرسی ئەفغانستان و ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و پرسی کۆریا و پرسگەلێکی دیکەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناویندا.
ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا (رێکس تیلەرسن) ئەو ڕەخنانە بە ڕوخسارییەوە دیار بوو، کە سەرۆکی ئەمەریکا گوشاری بۆ هێناوە بۆ ڕێکخستنەوەی سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا، بۆیە ڕایگەیاند: ئەو، پابەندی تەواوی بەرنامە و ستراتیژییەتی سەرۆکی ئەمەریکا (دۆناڵ ترامپ) دەبێت و بەرنامەی سەرۆک (ترامپ)یش بریتی دەبێ لە پارێزگاریکردن لە سەقامگیریی سیاسەتی ئەمەریکا لە دەرەوەدا بۆ بەرژەوەندیی ئەمەریکا.
بە قسەکانی (تیلەرسن)دا دیار بوو، کە سەرۆکی ئیستای ئەمەریکا دەستی کردووە بە ڕێکخستنەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا و ئیدی ئەو وەزارەتە دەبێ بە گوێرەی بەرنامە و کاری ئیدارەی ئێستای (ترامپ) کار بکات.
لە پرێسکۆنفرانسەکەدا وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەوەیشی گوت، کە ئەو، پابەندە بۆ هەر بڕیارێک سەبارەت بە کۆریاری باکوور و ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران بدرێت و دووپاتیشی کردەوە، کە ئەو، ئێستا لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەمەریکا بە هاوبەشی کار لەسەر پرسەکان دەکەن.
سەبارەت بە داعش، (تیلەرسن) گوتی: ئێستا لە سووریا و عێراق داعش بەرەو کۆتایی دەچێت.
kdp-
