تەرمی جەلال تاڵەبانی لە دەباشان بەخاک دەسپێردرێت

 تەرمی جەلال تاڵەبانی لە دەباشان بەخاک دەسپێردرێت
جێگری سکرتێری یەکەمی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رای دەگەیەنێت کە ڕۆژی ھەینی تەرمی ھەڤاڵ مام جەلال دەگەڕێتەوە ھەرێمی کوردستان و لە دەباشان بەخاک دەسپێردرێت.

زوبێر عوسمان، جێگری سکرتێری یەکەمی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایگەیاند: "کۆچی دوایی ھەڤاڵ مام جەلال، کەلێنێکی گەورەبوو بۆ ڕێزەکانی یەکێتی و گەلی کوردستان، بەجێ دەھێڵێت، مام جەلال، ماوەی ھەشت ساڵ سەرۆک کۆماری عێراق بووە، ھەروەھا فاکتەرێکی گرنگی پێکەوە ژیان بووە، بۆیە لەکاتی ھێنانەوەی تەرمەکەی لە کوشکی (سەلام) لە بەغدا مەڕاسیمێکی شایستەی ماتەمینی سەرۆکایەتی بۆ ڕێک دەخرێت".

جێگری سکرتێری یەکەمی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی، باسی لەوەش کرد: " ڕۆژی ھەینی 6/10/2017، تەرمی ھەڤاڵ مام جەلال دەگەڕێتەوە ھەرێمی کوردستان، دواتر لەشاری سلێمانی و لە دەباشان لە نزیک ماڵەکەی خۆیەوە بەخاک دەسپێردرێت".

دوێنی سێشەممە 3/10/2017، جەلال تاڵەبانی، سکرتێری یەکەمی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، دوای ماوەیەکی زۆر ململانێ لەگەڵ نەخۆشی، لە وڵاتی ئەڵمانی لە تەمەنی 84 ساڵی کۆچی دوایی کرد.









باسنیوز
Top