پارێزپەندی په‌رله‌مانتارێكی تری هه‌ده‌په هه‌ڵوه‌شایه‌وه
باسیمه كۆنجا ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په، دوای ئه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر هه‌ڵگیرا و راپێچی دادگا كرا، په‌رله‌مانی توركیا به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ژێر به‌ژێر كار بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه ده‌كات و ئه‌ندامی ئه‌و پارته‌یه، ئه‌ندام په‌رله‌مانیه‌تی هه‌ڵپه‌سارد.
ئه‌وانه‌یشی له‌ناو په‌رله‌مان ده‌نگیان بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌ندام په‌رله‌مانی باسیمه دا ته‌نیا ئاكپارتی و مه‌هه‌په بوو، هه‌ده‌په و جه‌هه‌په دژی ئه‌و بڕیاره وه‌ستانه‌وه.
باسیمه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، به توندی دژی ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مان وه‌ستایه‌وه و گوتی "ده‌سه‌ڵات تا دێت ده‌بێت به جانه‌وه‌ر و دژی دیموكراتی ده‌وه‌ستێته‌وه".
ئه‌و له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی دا كه ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له خه‌بات و كۆڵ ناده‌ن، چونكه بڕوای به‌وه هه‌یه ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته لاده‌بات ئافره‌تانی وڵاته‌كه‌یه‌تی.
باسنيوز
