دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە پێشکەشکردنی ھاوکاری بۆ قوتابیان بەردەوامە

 دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە پێشکەشکردنی ھاوکاری بۆ قوتابیان بەردەوامە
لە چالاکییەکدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بەمەبەستی پشتیوانیکردنی قوتابیان لە پرۆسەی خوێندندا، جانتا و پێداوستی خوێندیان پێشکەش دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٤/١٠/٢٠١٧، لە درێژەی کاروچالاکییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە سێکتەری پەروەردەدا، قوتابیانی قوتابخانەی (ژێ کاف)ی بنەڕەتیی تێکەڵاو لە ھەولێر بەسەرکردەوە و جانتا و پێداویستی خوێندن پێشکەشی ٥٠٠ قوتابی کرد.

لە دەستپێکی ساڵی خوێندنی نوێوە دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە قوتابخانەی رۆژھەڵاتی بنەڕەتی لە ھەولێر قۆناغێکی نوێی ھاوکارییەکانی خۆی لە سێکتەری پەروەردەدا راگەیاند و لەم قۆناغەدا ٥٠ ھەزار قوتابی بنەڕەتی پۆلەکانی یەک ھەتا شەش سودمەند دەبن.

ساڵانە دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە سێکتەری پەروەردەدا چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوە دەبات، کە تا ئێستا بریتیبوون لە درووستکردن، نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان، دابینکردنی پێداویستی خوێندن بۆ قوتابخانەکان و قوتابیان، ھەروەھا خولی تایبەت بە فێرکردن و بارھێنان، کە ئەم چالاکییانە بە سپۆنسەری و ھاوکاری رێکخراو و خێرخوازە ھەرێمی و جیھانییەکان بەڕێوە دەبرێن.









باسنيوز


Top