پەیمانگەی تەکنیکیی خەبات ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 4/10/2017، پەیمانگەی تەنکیکیی خەبات، کە سەر بە زانکۆی پۆلەتەکنیکی ھەولێرە، ئاگادارییەکی تایبەت بە وەرگرتنی قوتابییان بڵاو کردەوە، ئەوە خراوەتەڕوو، کە بۆ ساڵی خوێندنی 2017-2018 خوێندنی ئێواران دەکاتەوە، بەپێی ڕاگەیەندراوەکە ئەو قوتابییانەی کە بەھۆی کەمیی نمرەکانیانەوە لە ھیچ شوێنێک وەرنەگیراون، لە پەیمانگەکە وەردەگیرێن و "ئەو قوتابییانەی کەمترین نمرەیان ھەیە، لە پەیمانگەکە وەردەگیرێن".
بەشەکانی پەیمانگەکەش بریتین لە:
- بەشی کارگێڕیی یاسا، قوتابییانی دەرچووی پۆلی 12ی وێژەی و ئامادەیی پیشەیی بازرگانی، وەردەگیرێن.
- بەشی (ئای تی) تەکنۆلۆژیای زانیاری، قوتابیی دەرچووی پۆلی 12ی زانستی وەردەگرێت.
-بەشی بەروبوومی کێڵگەیی، قوتابی پۆلی 12ی زانستی و دەرچووی ئامادەیی پیشەیی کشتوکاڵی، وەردەگرێن.
- بەشی پاراستنی ڕووەک قوتابی دەرچووی پۆلی 12ی زانستی و دەرچووی ئامادەی پیشەیی، وەردەگرێن.
بە پێی ڕاگەیاندراوەکە، مەرجەکانی وەرگرتنی قوتابییان بریتین لە: کۆنمرەی قوتابی لە 50% بەرەو سەرەوە بێت، ساڵی دەرچوون و مەرجی تەمەن کراوەیە، نرخی بەشەکانی خوێندنیش بە دوو قست دەدرێت، ھەروەھا بەشی کارگێڕیی یاسا یەک ملیۆن دینار بۆ ساڵێک وەردەگیرێت، بەشی تەکنۆلۆژیای زانیاری یەک ملیۆن و 250 ھەزار دینار بۆ ساڵێک لە قوتابی وەردەگیرێت، بەشی بەروبوومی کێڵگەیش بۆ ساڵێک 550 ھەزار دینار لە قوتابی وەردەگیرێت.
باسنیوز
