ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی: نووری مالیکی تەڵەی بۆ پەرلەمانتارە کوردەکان دانابوو و ئێستاش خەریكی تەڵەیەكی ترە.
نووری حەمەعەلی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستانگوتی: "نووری مالیکی، پیلانی داناوە بۆ پەرلەمانتارە کوردەکان لە بەغدا پیلانەکە بە سەلیم جبووری جێبەجێ کردووە، بەوەی کاتێک پەرلەمانتارە کوردەکان دەچنە هۆڵی کۆبوونەوە لەوێ سیغەیەک دەخوێندرێتەوە کە دەبێت پەرلەمانتاران لە ریفراندۆم پەشیمان ببنەوە و بڵێن یەکپارچەیی خاکی عێراق دەپارێزین".
ئەو پەرلەمناتارەی پارتی ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەم زانیارییە پارتی هەیبوو ئاگاداری هەموو لایەکی کردەوە کە نەچنە هۆڵی کۆبوونەوە، بەڵام بەداخەوە برادەران چوون، بۆیە پێش ئەوەی برادەران بڕۆنە هۆڵی کۆبوونەوە کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ سەلیم جبووری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کردووە و ئەویش هەمان قسەی کردووە و پێی گوتوون یان نابێت بەشداری بکەن، یان کردیان دەبێ لە دەرەنجامی ڕیفراندۆم پەشیمان ببنەوە".
نووری حەمەعەلی گوتیشی: "ئەم پیلانە لەلایەن نووری مالیکی دانراوە بۆ شەرمەزارکردنی پەرلەمانتارانی کوردستان لە بەغدا، هەڵبەتە ئەم تاکتیکە سەری نەگرت و هەندێک لە برادەران و پەرلەمانتارانی لیستەکانی دیکە ڕەتیان کردووەتەوە کە ملکەچی ئەو بڕیارەی پەرلەمانی عیراق ببن، بەڵام بەداخەوە بۆ ئەو عەقلیەتەی بەغدا کە بەو شێوەیە مامەڵە دەکات".
باسنیوز
