کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و ڕاپرسی چەند بڕیارێک بۆ ھەڵبژاردنەکانی کوردستان دەردەکا
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی کۆمسیۆنەکە: ئەنجومەنی کۆمسیاران چەند بڕیارێکی دەرکردووە کە یەکەمیان بریتییە لە دیاریکردنی ماوەی پێکھێنانی ھاوپەیمانێتیی نێوان لایەنە سیاسییەکان لە 3 تاوەکوو 6ی ئەم مانگە. ھەروەھا لە 9 تاوەکوو 13/10/2017 ماوەی پێشکەشکردنی کاندیدە بۆ پەرلەمانی کوردستان.
لە دوا بڕیاریشدا کۆمسیۆن ڕای گەیاندووە کە ماوەی ئەنجامدانی بانگەشەی ھەڵبژاردن لە 15/10/2017 دەبێت و لە 29/10/2017ش دوا وادەی بانگەشەی ھەڵبژاردن دەبێت.
ھەر لەو ڕاگەیاندراوەدا کۆمسیۆن ئاشکرای کردووە کە ھۆکاری بڕیارەکانی بۆ کەمیی کات دەگەڕێتەوە.
باسنیوز
