وه‌سێتى مام جه‌لال بۆ شوێنى به‌خاك سپاردنى ئاشكرا ده‌كرێت

وه‌سێتى مام جه‌لال بۆ شوێنى به‌خاك سپاردنى ئاشكرا ده‌كرێت

کۆبوونەوەی نائاسایی مەکتەبی سیاسی یەکێتی كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ کۆچی دوایی (جەلال تاڵەبانی)، سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەشاری سلێمانی کۆتایھات. دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش مه‌لا به‌ختیار له‌ كۆنفرانسێكدا، وه‌سێتى (مام جه‌لال)ى بۆ به‌خاك سپاردنى ته‌رمه‌كه‌ى، ئاشكرا كرد.


مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای گەیاند: "بەداخێكى زۆره‌وه‌، مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆسپی جەرگبڕی سەرۆکی تێکۆشەر و کۆڵنەدەری زیاتر لە نیو سەدەی خەبات و تێکۆشانی (کوردستان یان نەمان) سەرۆکی چارەسەرکردنی ھەموو کێشەکانی پێکھاتەکانی عێراق و لایەنە سیاسیەکان، کۆچی دوایی ھەڤاڵ مام جالال، بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ڕادەگەیەنێت".


هه‌روه‌ها گوتیشی: "دڵنیاین خوای گەورە ڕۆحی پاکی سەرۆکی دڵپاکی گەلەکەمان ھەڤاڵ (مام جەلال) بەبەهه‌شتی بەرین شاد دەکات، لەم ساتەوەختە ھەستیارەدا پەیمانی شەرەفی سیاسی بۆ ڕۆحی پاکی (مام جەلال)ی سەرکردە (مام جەلال)ی پێشمەرگە دوپات دەکەینەوە، ھەمیشە شوێنکەوتەی ڕێبازە پیرۆزەکەی (مام) دەبین".


به‌پێی زانیارییه‌كان ، كه‌ (تاڵەبانی) وەسێتی کردووە لە شارى (کۆیە) بینێژن،گوتیشی: "بەڵام تائێستا خانەوادەکەی بڕیاری ئەوەیان نەداوە تاڵەبانی لەکوێ بنێژن".
bas news-
Top