وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى: بڕینى به‌شه‌ خۆراكى هاووڵاتیانى كوردستان له‌ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌تى عێراقدا نیه‌

وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى: بڕینى به‌شه‌ خۆراكى هاووڵاتیانى كوردستان له‌ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌تى عێراقدا نیه‌

به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئاشكراى كرد، كه‌ حكوومه‌تى عێراق ناتوانێت به‌شه‌ خۆراكى هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان ببڕێت.


عه‌بدلڕه‌زاق عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى پلاندانان له‌ وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ لێدوانێكدا ڕاگه‌یاند: "پێدانى به‌شه‌خۆراك بڕیارێكى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانه‌ له‌ ساڵى 1997 كه‌ هاوشانى هاووڵاتیانى عێراق بدرێته‌ هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستانیش".


هه‌روه‌ها گوتیشى: "ئه‌و به‌شه‌ خۆراكه‌ له‌ماوه‌ى ده‌سڵه‌اتى به‌عسى له‌ناوچوشدا ده‌درایه‌ هاووڵاتیان و به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌ده‌سه‌ڵاتیدا نه‌بوو، بۆیه‌ ڕژێمى به‌عس نه‌یتوانى ڕێگه‌ له‌ ناردنى بگرێت، هه‌روه‌ها ئێستاش حكوومه‌تى عێراق ناتوانێت بڕیارى بڕینى بدات".


ئه‌و به‌رپرسه‌، ڕاشیگه‌یاند: "به‌ڵام هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له‌ بڕ و جۆرى خۆراكه‌كه‌دا بكرێت ،هه‌رێمى كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌".


لێدوانه‌كانى ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى له‌كاتێكدا كه‌ وێڕاى ئه‌وه‌ى فۆرمى خۆراك بۆ ته‌واوى شاره‌كانى عێراق چاپكراوه‌، به‌ڵام تا ئێستا بۆ پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان چاپنه‌كراوه‌ و نه‌دراوه‌ته‌وه‌ هاووڵاتیان.
bas news-
Top