بازیانی: بڕیارەكانی بهغدا بڵقی سەر ئاون.. جیهان لەگەڵ ویستی گەلی كوردستانه
(محەممەد بازیانی) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "ئەو بڕیارانەی لە عێراق دراون هەموو بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنەكانە، هەموویان لە ترسی ئەوەی كە ساڵی دابێ هەڵبژاردنەكان بەڕێوەدەچێت بتوانن دەنگەكانیان زیاتر بكەن، (حەیدەر عەبادی)، زیاتر لە ململانێی هەیە لەگەڵ (نووری مالیكی)، بۆیە هەر دەبێت ئەو مەوقفەی هەبێت، بەڵام ئەو بڕیارانە هەموو وەكو بڵقی سەر ئاون و هیچی لێ بەرهەم نایەت و كوردستانیش ئەو دەوڵەت دەبێت كە سەدان ساڵە گەلی كورد قوربانی بۆ دەدات.
(بازیانی) گوتیشی، "هەر كاتێك دەسەڵاتدارانی عێراق زەختیان لە گەلی كوردستان كردبێت، گەلی كورد هەنگاوێك چووەتە پێشەوە، ئەو بڕیارانەی كە ئەوان دەری دەكەن كە نا دەستوورینە، ئەمانە زیاتر هانی گەلی كورد دەدات كە بەرەو سەربەخۆیی بچێت، لەگەڵ ئەوەش لە داهاتوویەكی نزیكدا هەموو وڵاتە زڵهێزەكانی جیهان لەگەڵ خواست و ویستی گەلی كورددا دەبن، وەكو چۆن لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی 1992 لە پێكهێنانی حكوومەتی هەرێم زۆرێك لە وڵاتان دژ بوون، یەكێك لەوانە ئەمریكا، بەڵام پاش ئەوە مامەڵەیان لەگەڵ ئەو حكوومەتە كرد، یەكێكی دیكە لەوانە توركیا بوو تەنانەت ئێمەیان بە كوردە شاخاوییەكان دادەنا، بە هیچ شێوەیەك ئیعترافیان بە ئێمە نەدەكرد، بەڵام ئێستا لە توركیا و لە مەتارەكانی ئەو وڵاتە ئاڵای كوردستان لە پشت سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەڵدەكەن".
kdp-
