ئابووریناسێک: وڵاتان لە ڕووی ئابوورییەوە ناتوانن پشت لە کوردستان بکەن
(نه‌وزاد شێخ كامیل)، سه‌رۆكی لقی سلێمانیی ئابووریناسیی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردسانی گوت: ''به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووریی وڵاتانی ئه‌وروپایی و وڵاتانی دراوسێ لە هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، بۆیه هیچ وڵاتێك ناتوانێت، پشت له هه‌رێمی كوردستان بكات. ئێستا پاش ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان و، هه‌ڕه‌شه لابه‌لاكانی توركیا، نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا گران بووه ئێمه ڕاسته‌وخۆ به‌ستراوینه‌ته‌وه به بازاڕی جیهانییەوە و كاریگه‌ریمان له‌سه‌ر بازاڕی جیهانی، به‌تایبه‌ت نه‌وت هه‌یه، كه له چه‌ند مانگی ڕابردوودا، كاتێك ڕۆزنه‌فتی ڕووسی گرێبه‌ستی (20) ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واژۆ كرد، له بواری وزه‌وە پێشوه‌خت به توركیای گوتووه، بۆ
ت نییه به هه‌وه‌سی خۆت بۆڕیی نه‌وتی كوردستان بگریته‌وه.''
(شێخ كامیل) گوتیشی: ''وڵاتێكی وه‌ك توركیا كه دراوسێمانه (1300) كۆمپانیای جۆراوجۆری له كوردستان هه‌یه، كاڵایه‌كی زۆری توركی دێته بازاڕه‌كانی كوردستانەوە، پاشان له مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی ئیبراهیم خه‌لیلیشه‌وه توركیا كاڵا هه‌نارده‌ی عێراق ده‌كات. (3) بانكی توركیش له هه‌رێمی كوردستان سه‌رمایه‌گوزاری ده‌كه‌ن و، كە نه‌وت هه‌نارده ده‌كه‌ین توركیا گومرگی خۆی وەردەگرێت، بۆیه توركیا داهاتێكی زۆری له پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هەرێمی کوردستاندا ده‌ست ده‌كه‌وێت و هیچ كات ئاماده نییه ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوریه به‌هێزه له‌ده‌ستی خۆی بدات و، مه‌رزی بازرگانی له‌گه‌ڵ كوردستان دابخات.''
هه‌رچی ئێرانیشه، ئه‌و پسپۆڕه ئابوورییه ده‌ڵێت: ''زیاتر له (1000) كیلۆمه‌تر سنوور و، چه‌ند ده‌روازەیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی و لاوه‌كیی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و، زۆربه‌ی زۆری بەرهەمەکانی خۆی دەنێرێته بازاڕه‌كانی كوردستانەوە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 10%ی كۆمپانیاكانی ئێران له كوردستان كار ده‌كه‌ن، لێره‌شدا به‌رژه‌وه‌ندییەكی گه‌وره‌ی ئابووریی ئێران له هه‌رێمه، بۆیه ئێرانیش ناتوانێت ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه گه‌وره ئابورییه له‌ده‌ست بدات، چونكه ئێران، کە وڵاتانی جیهان به هۆی بەرنامە مووشەکی و ئەتۆمییەكه‌یه‌وه حەساریان خستووه‌ته سه‌ری، تاكه دەرگای كراوه‌ی ئابوورییەکەی، هەر كوردستانه.''
ئه‌و پسپۆڕه ئابوورییه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد: ''هیچ وڵاتێك ناتوانێت پشت له هه‌رێمی كوردستان بكات، بگره ده‌شبنه پشتیوانی، چونكه ده‌زانن هه‌رێمی كوردستان چ پێگه‌یه‌كی به‌هێزی ئابووریی هه‌یه بۆ ئێستا و ئاینده له ناوچه‌کەدا.''
kdp-
