"جموجووڵی بازرگانی لە حاجی ئۆمەران بەردەوامە و ھیچ گۆرانکارییەکی بەسەردا نەھاتووە"
پەرلەمانی عێراق لە چوارچێوەی ئەو بڕیارانەی دەری کردوون بۆ سزادانی ھەرێمی کوردستان داوای لە وڵاتانی دراوسێ کرد، سنوورەکانیان بە ڕووی ھەرێمی کوردستاندا دابخەن و بازرگانی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان ڕابگرن، بەڵام تا ئێستا سنوورەکان کراوەن و جموجووڵی بازرگانیش بەردەوامە و ھیچ گۆڕانکارییەکیشی بەسەردا نەھاتووە.
(فەرزنک ئەحمەد) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''جموجووڵی بازرگانی لە نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێراندا بەردەوامە و ھیچ گۆرانکارییەکی بەسەردا نەھاتووە و ڕۆژانە بارزگانی دەکرێت و خەڵکیش ھاتوچۆ دەکەن، بۆیە ھیچ کێشەیەک لەئارادا نییە و دۆخەکە ئارامە.''
(ئەحمەد) گوتیشی: ''ئەو مانۆڕە سەربازییەی لەسەر سنوور و لە لایەن ئێرانەوە ئەنجام دەدرێت، ھیچ کاریگەریی لەسەر جموجووڵی بازرگانی و ھاتوچۆی ھاووڵاتییان نەبووە.''
kdp-
