سەرۆک بارزانی: پێناسەی کەرکووک کوردستانییە..گەلی کوردستان بە یەکڕیزی سەرکەوت
ڕۆژی دووشه‌ممه 2/10/2017 (مەسعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی شاری كه‌ركووكی كرد و سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بەرفراوانی كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه به ئاماده‌بوونی (كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی) جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) پارێزگاری كه‌ركووك و (محمه‌د حاجی مه‌حموود) ئەندامی فەرماندەیی گشتیی هێزەكانی پاراستنی هەرێم و (كەریم سنجاری) وه‌زیری پێشمه‌رگه بە وەکالەت و به‌رپرسانی سیاسی و ئیداری و ئه‌منی و سه‌ربازی و فەرماندەكانی پێشمەرگە لە میحوه‌ره‌كانی كه‌ركووك و گه‌رمیان و مەخموور به‌ڕێوه‌چوو، (سه‌رۆك بارزانی) پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشی له خه‌ڵكی كوردستان و گشت هاووڵاتی و پێكهاته‌كانی كه‌ركووك و پێشمه‌رگه و ئاسایش و پۆلیس و هه‌موو ئه‌وانه كرد، كه رۆڵیان هه‌بوو له به‌هێمنی به‌ڕێوه‌چوون و سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و رایگه‌یاند، ریفراندۆم نه دژی ده‌ستووری عێراق و نه دژی میساقی نەتەوە یەكگرتووەكان و به‌ڵێننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، به‌ڵكو ئامرازێكه بۆ شه‌رعیه‌تدان به خواستی و بڕیاری گه‌لی كوردستان بۆ دیاریكردنی چارەنووسی، هه‌روه‌ها ئەوەیشی دووپاتكردەوە كە ڕیفراندۆم پەیام و دەنگی ئاشتیانەی گەلی كوردستانە بۆ عێراق و وڵاتانی دراوسێ.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا (سه‌رۆك بارزانی) ئاماژه‌ی به نوێترین پێشهاته سیاسیه‌كان و كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و بەغدا و ئەگەر و ههڕەشهكانی قۆناغی داهاتوو كرد و جه‌ختیشی له پاراستنی سه‌قامگیری و هێمنی و ئارامی و پێكه‌وه‌ژیانی برایانه‌ی نێوان پێكهاته‌كانی شاری كه‌ركووك به‌تایبه‌تی و كوردستان به گشتی كرده‌وه. تەئكیدی لەوەیش كردەوە كە پێناسەی كەركووك كوردستانییە و پێویستە كەركووك ببێتە نموونەی پێكەوەژیانی نەتەوەیی و ئایینی.
له درێژه‌ی شیكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌دا (سه‌رۆك بارزانی) دووپاتی كرده‌وه، كه گه‌لی كوردستان به یه‌كریزی سه‌ركه‌وت و هه‌ر به یه‌كڕیزیش دەتوانێت ده‌ستكه‌وته‌كان بپارێزێ و سه‌ركه‌وتنی مه‌زنتر به‌ده‌ست دەهێنێ.
له به‌شێكی دیكەی ئەو كۆبوونه‌وه بەرفراوانەدا بەرپرسە سەربازی و ئەمنی و ئیدارییەكانی كەركووك و فه‌رمانده‌كانی میحوه‌ره‌كانی كه‌ركووك و گه‌رمیان و پرسیار تێبینی و پێشنیارەكانی خۆیان له‌باره‌ی پاراستنی سەقامگیری و ئه‌گه‌ر و هه‌ڕه‌شه‌كان لە قۆناغی ئێستا و داهاتوو خسته به‌رده‌م (سه‌رۆك بارزانی).
kdp-
